چهوری زیادده له ورگدا
ڕاچڵهكین-
چهوری زیاددهی ورگ یهكێكه له حاڵهته باوهكان له تهمهنه جیاوازهكاندا، حهوت هۆكاری سهرهكی وادهكات چهوری زیادده له ورگدا كۆببێتهوه.
1- لە زۆر کەسدا جیناتی کەسەکە وادەکات چەوری زیادە لە وورگدا کۆ بێتەوە وەک لە بەشەکانی تری جەستەدا.
2- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان بۆ هەندێک نەخۆشی.
3- خواردنەوە کحولیەکان بە رێژەی زۆر.
4- نەجووڵان و دانیشتنی بەردەوام و وەرزش نەکردن وادەکات ماسولکەکانی وورگ و پشت لاواز بێت و داکەوێت بۆیە وادەردەکەوێت کە وورگەکە شۆر بۆتەوە.
5- قەلقی و سترێسی زۆر.
6- کەم خەوی و نەبوونی خەوێکی قووڵ لە شەواندا.
7- خواردنەوەی زۆری شەربەتی دەستکرد و خواردنەوەی گازی و ئیشی هەویر و شەکر و خواردنی رێژەیەکی زۆر کە بە پێی جەستەی خۆی نەبێت لە خواردنی خێرا و برنج و نان و پاستا.