هێرشی مووشەكی كرایە سەر سەربازگەی كەی وەن لە كەركوك

عێراق

13/02/2020     ژمارەی بینراو 284

راچڵەكین

هێرشی مووشەكی كرایە سەر سەربازگەی كەی وەن لە كەركوك و فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكاش بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا دەسووڕێنەوە.

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 13-2-2020 مووشەكێك ئاراستەی سەربازگەی كەی وەن لە باشووری كەركوك كرا، كە بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیركراوە.

ماڵپەڕەكە لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە ئاشكرایكردووە،  مووشەكەكە لەجۆری كاتیۆشا بووەو هێزە ئەمنییەكانی عێراقیش لەنزیك سەربازگەكە، دەستیان بەسەر سەكۆیەكی موشەكدا گرتووە، كە چەند مووشەكێكی ئامادەكراوی تێدابووەو ئەنجامدەرانی بەنیازبوون ئاراستەی سەربازگەكەی بكەن.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن