جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ ماوه‌ی ته‌نها چه‌ند مانگێك ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی پووك و شێرپه‌نجه‌ی ده‌م زیاد ده‌كات.
جۆرێك به‌كتریا له ناو ده‌می به‌كارهێنه‌رانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی گه‌شه ده‌كات هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌كتریایه‌یه كه له‌ناو ده‌می توشبووان به هه‌وكردنی پووك زیاد ده‌كات.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه دوای سێ مانگ به‌كارهێنانی ڕۆژانه‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی واده‌كات ڕێژه‌ی ئه‌و به‌كتریایانه له‌ناو ده‌می به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م جگه‌ره‌یه دروست ببێت كه هۆكاره بۆ له‌ده‌ستدانی ددان و ئه‌گه‌ر ئه‌مه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت له‌كاتی خۆیدا ئه‌وه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و سییه‌كان زیاد ده‌كات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی ویلایه‌تی ئۆهایۆ ئه‌نجامدراوه و له گۆڤاری " Science Advances" بڵاوكراوه‌ته‌وه ، پرۆفیسۆر بۆرنیما كۆمار له زانكۆی ویلایه‌تی ئۆهایۆ ده‌ڵێت" جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی زیان به ژینگه‌ی ناو ده‌م ده‌گه‌یه‌نێت و گۆڕانگاری گه‌وره‌ی تیایدا ڕووده‌دات له دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م"