تەندروستی كەركوك ئاماری توشبووانی كۆرۆنا لە شارەكە بڵاودەكاتەوە

کوردستان

29/05/2020     ژمارەی بینراو 353

راچڵەكین

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوك، كۆی توشبووانی كۆرۆنا لەو شارە ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، لەكۆی 79 حاڵەتی تۆماركراو، 69 كەس چاكبوونەتەوەو دوو توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

زیاد خەڵەف، بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك بەوەكالەت، لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، تائێستا 79 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ولە كەركوك تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش 69 كەس بەتەواوەتی چاكبوونەتەوەو رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.

بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تائێستا، تەنها دوو توشبوو لە شارەكە گیانیان لەدەستداوە، ئێستاش 8 توشبووی ڤایرۆسەكە لەژێر چارەسەری پزیشكیدان، هاوكات 10 هاوڵاتیش كە لە دەرەوە گەڕابوونەوە بۆ كەركوك، كەرەنتین كراون.

ئەمڕۆ 29-5-2020 وەزارەتی تەندروستی عێراق توشبوونی 416 كەسی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، كە 3 توشبوو لە شاری كەركوك بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن