كیتۆ
ڕاچڵهكین-
بۆ ئەو كەسانەی كەلەسەر پلانی لۆ كارب یان كیتۆ بۆ كێش دابەزاندن، دەبێت زۆر ئاگاداری بڕی خواردنی چەرەساتەكانیش بن، لهم بابهتهدا دكتۆره ئیسرا پزیشكی پسپۆڕی خۆراك ڕێنمایی تایبهت دهداته ئهو كهسانهی ئهم پلانانه بۆ ڕێجیم بهكاردههێنن.
دكتۆره ئیسرا دهڵێت"ئێمە دەزانین چەرەساتەكان بە شێوەیەكی گشتی زۆر دەوڵەمەندن بە بەهای خۆراكی، لەگەڵ ئەوەشدا برێكی باش ریشال و چەوری باش و برێكیش پرۆتین و كاربۆ هایدرایتیان تێدایە.
بەلام كاتێك تۆ لەسەر پلانێكی تایبەتیت بۆ دابەزاندنی كێش و بە هەوەسی خۆت چەرەسات دەخۆیت بێ ئەوەی برسیشت بێت بەس تەنها لەبەر بێتاقەتی ئەوا تۆ ووزەیەكی زیاتر دەدەیت بە جەستەت كە رەنگە لەوە زیاتر بێت كە جەستەت دەیسوتێنێت بۆیە سەیر دەكەیت كێشت لە دابەزین دەوەستێت یان كێشت سەردەكەوێت ( بەتایبەت ئەگەر چەرەسەكە سوێر بێت وادەكات زیاتری لێبخۆیت، یاخود ئەو چەرەسانە بێت كە رێژەی كاربۆ هایدرەیتی تێدا بەرزترە .
ئەو كەسانەی كە لە سەر پلانی كیتۆن دەتوانن ئەو چەرەسانەی كە لە وێنەكەدا لە بەشی سەرەوەن برێكی زیاتریان لێبخۆن، بەلام ئەوانەی لە بەشی خوارەوەی وێنەكەدان وەكو گازۆ و فستق باشترە نەیخۆن لەكاتی كیتۆ یان ئەگەر خواردشیان چەند دەنكێكی زۆر كەم زیاتر نەخورێت.