وارماوا.. پیاوێك تەمەنێكە لەناو بازاڕدا كاسبی دەكات

هەمەڕەنگ

02/06/2020     ژمارەی بینراو 600

راچڵەكین- كامەران كەریم

زۆرن ئەو كەسانەی كە بە ماندوویی و هیلاكی جەستەیان، بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانەكانیان دابین دەكەن.

سلێمان محەمەد، ناسراو بەمام سلێمان، پیاوێكی بەتەمەنی رۆح سوك و نەرم  ڕەفتار جوان لەناو بازاڕی گشتی ناحیەی زەڕایەنی سەر بەقەزای شارەزوور، ماوەی 35 ساڵە لەناو بازاڕ خەریكی پەیداكردنی بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەكەیەتی.

مام سلێمان ،بۆ ڕاچڵەكین ووتی،" لەساڵی 1985 كە دەكاتە نزیكەی 35 ساڵە  لەناو بازاڕی گشتی زەڕایەنم و پێداویستی ماڵ و جوتیاران دەفرۆشم".

وتیشی، كڕیارەكانم زیاتر خەڵكی دانیشتووی گوندەكانی سنوری ناحیەی زەڕایەن و گوندەكانی شارەزوورن.

مام سلێمانی ڕونیشیكردەوە، كەرەنتینەو قەدەغەی هاتوچۆ كاریگەری كردۆتەسەر بازاڕو بەو هۆیەشەوە فرۆشتنی كەلوپەلەكانی وەك جاران نەماوە.

ئەو پیاوە بەتەمەنە ئومێدی خواست بەزوویی كۆتایی بەم پەتای كۆرۆنایە بێت و ژیان وەك سەردەمی پێشووی لێ بێتەوە، تاوەكو ئەویش وەك كاسبكارانی دیكە كاری خۆیان بكەن و سەرقاڵی پەیداكردنی بژێوی رۆژانەیان بن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن