ڤایرۆسی كۆرۆنا
ڕاچڵه‌كین-
پسپۆڕێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كرد هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا توانا و چالاكی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتبێت له شێوه و توانای گواستنه‌وه و ته‌نانه‌ت قورسی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كه‌ش.
ماریا ڤان كیرخۆفی پسپۆڕی په‌تا زانی له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه چالاكی و توانای ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوه‌ی پێشوه و هیچ نه‌گۆڕاوه و داواش ده‌كات هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن.
تا ئێستا ژماره‌ی توشبووان له جیهاندا به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 6 ملیۆن كه‌س و 2 ملیۆن كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و نزیكه‌ی 375 هه‌زار كه‌س به‌م ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.