چۆپی فه‌تاح
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی" ده بێرۆ" بڵاوكرده‌وه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بینه‌رێكی باشی هه‌بووه.
چۆپی فه‌تاح له ساڵی ١٩٨٣ له شاری كه‌ركووك له‌دایك بووه، ئێسته له شاری هه‌ولێر ده‌ژی و خاوه‌نی منداڵێكی كچه.
چۆپی فه‌تاح له ته‌مه‌نی سێ ساڵی دا بووه كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌ی به جێهشتووه. پاشان له وڵاتی هۆڵه‌ندا جێگیر ده‌بن و ژیانی له‌گه‌ڵ دوو برای و دایك و باوكی درێژه پێ ده‌دا، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا ده‌چێته گرووپێكی كۆراڵ له هۆڵه‌ندا، له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه‌دا كه زیاتر له ٢٠ منداڵ ده‌بن، به سه‌رپه‌رشتی مامۆستایه‌كی هۆڵه‌ندی فێری گڕوگاڵی موزیك و گۆرانیگوتن ده‌بێت و له ئێستادا یه‌كێكه له خانمه هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی هونه‌ری كورد.