مووچەی پلەباڵاكانی عیراق كەمكرایەوە

عێراق

15/02/2020     ژمارەی بینراو 758

راچڵەكین ـ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، مووچە و ئیمتیازاتی پلەباڵاكان كەمكراوەتەوە.

شیروان میرزا، ئەندامی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە(راچڵەكین)ی راگەیاند"مووچەی پلەباڵاكان لە سەرۆك كۆمارەوە هەتا بەڕێوەبەری گشتی كەمكراوەتەوە".

وتیشی"جگە لە مووچە ئۆتۆمبێل، پاسەوان، میوانداری، گەشتكردن بۆ دەرەوەی عیراق و چەند ئیمتیازێكی دیكە، یان كەمكراونەتەوە یاخود بڕدراون".

جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە دوای ئەوەدێت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە یاسایەك دەركرا بۆ رێكخستنەوەی مووچە و ئیمتیازاتی پلە باڵاكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن