ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەكرێت

ئابوری

16/02/2020     ژمارەی بینراو 937

راچڵەكین-

دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لەلایەن  وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەبۆ دابەشكردنی مووچی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە كاری پێدەكرێت، وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە 16-2-2020، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشبكرێت.

 هەرچەندە وابڕیاربوو مووچەی وەزارەتی تەندروستی هەفتەی رابردوو دابەشبكرێت بەڵام بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماو راگەیاندنی پشوو لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان، دابەشكردنی مووچەكە كەوتە سەرەتای ئەم هەفتەیە. 

مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە ‌و خەرجییەكانی پێویستی بە یەك ترلیۆن ‌و 70 ملیار دینارە، لەوەش نزیكەی 885 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخان دەكرێت.
 
51%ـی مووچە لە بەغداوە دابین دەكرێت كە مانگانە452 ملیار دینارە، 49%یشی لە ناوخۆی كوردستانەوە دابین دەكرێت، كە بڕەكەی 360 ملیار دینارە، زۆربەی ئەو بڕە پارەیەش لە داهاتی نەوتە، 60 ملیار دیناری لە وەزارەتی دارایی ‌و 25 ملیار دیناریشی دیاری ئەمریكییەكانە بۆ هاوكاری پێشمەرگە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن