شه‌حنی مۆبایل
ڕاچڵه‌كین-
میخایل كۆگان سه‌رۆكی به‌شی توێژینه‌وه‌ی شیكاری له كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردنی دارای باس له‌وه ده‌كات به‌كارهێنانی شه‌حنی مۆبایلی كه‌سانی دیكه ئه‌گه‌ری هه‌یه زیان به مۆبایله زیره‌كه‌كه‌ت بگه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه نه‌ناسیت مه‌ترسی دزینی داتاكانی هه‌یه.
ئه‌م پسپۆڕه له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ ئاژانسی "برایم" داوا ده‌كات هاوڵاتیان شه‌حنی مۆبایل له جۆری ئه‌سڵی به‌كاربهێنن له‌جیاتی ئه‌و جۆره‌ی كه هه‌رزانه و چینیه چونكه شه‌حنی جۆری ناباش مه‌ترسی سوتانی مۆبایل و تێكدانی پرۆگرامی بارگاوی كردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت زیاتر ده‌كات.
كۆگان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و جۆره شه‌حنانه‌ی كه ته‌زویرن هاوشێوه‌ی خه‌تی ئه‌نته‌رنێتی شوێنه گشتیه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر داتاكانی ناو مۆبایل ده‌بێت و باشتریش وایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌حنی كه‌سانێك به‌كارنه‌هێنیت كه نایان ناسیت.