تایبەتمەندییەکی نوێ لە فەیسبوکەوە

هەمەڕەنگ

15/06/2020     ژمارەی بینراو 569


راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

ئەگەر تۆیەکێکی لەو کەسانەی بەردەوام فەیسبوک بەکاردەهێنیت و بیرکردنەوەو بابەتە گرنگەکان بڵاو دەکەیتەوە، ئەوا فەیسبوک تایبەتمەندییەک بۆ ئەو مەبەستە زیاد دەکات.

لەوبارەوەیەوە ماڵپەڕی ریکۆدی تەکنەلۆژی بڵاویکردووەتەوە کەوا، لە چەند رۆژی داهاتوو فەیسبوک تایبەتمەندی سڕینەوە یان شاردنەوەی بە کۆمەڵ بۆ پۆستەکان زیاد دەکات کاتێک لەلایەن هەژمارێکەوە بڵاوکراونەتەوە.

واتە تایبەتمەندییە نوێیەکە ناوی "Manage Activity" دەبێت، کە لەڕێیەوە دەتوانیت فەیسبووکەکەت وا لێبکەیت زیاتر وەک بیرکردنەوەکانی ئێستات بێت، دەتوانیت بەپێی ئەو فلتەرانەی کە بەردەست دەبن کۆمەڵێکی زۆر پۆست هەڵبژێریت و پێکەوە بیانسڕیتەوە.

بۆ نموونە فلتەری کات، مەودایەک هەڵبژێریت و سەرەتا بۆ کۆتایی ئەو رێکەوتانەی دیاریت کردووە هەمووی پێکەوە دەسڕێتەوە، یان کەسانێک دەستنیشان بکەیت، هەر وێنەیەک ئەو کەسانەی تێدا بێت دەیانسڕێتەوە.




داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن