ئوم كه‌لسوم
ڕاچڵه‌كین-
ناوه‌نده هونه‌ریه‌كان له میسر له‌سه‌ر مافی گۆرانیه‌كانی خانمه هونه‌رمه‌ندی ناودار و كۆچكردوی میسر" ئوم كه‌لسوم" ئه‌ستێره‌ی ڕۆژهه‌ڵات شه‌ڕیانه و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه دادگای میسر كه‌وتۆته ناو بابه‌ته‌كه‌وه.
هه‌ردوو كۆمپانیای" ستارز " و" صوت القاهره" له‌سه‌ر مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م خانمه كه‌وتوونه‌ته كێشه‌وه و كۆمپانیای" صوت القاهره" ی حكومی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئوم كه‌لسووم به مافی خۆی ده‌زانێت و ڕێگه نادات كه‌سی دیكه ئه‌و كاره بكات.
له‌لای خۆیه‌وه به‌رهه‌مهێنه‌ری میسری" محسن جابر" ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كۆمپانیای" صوت القاهره" ئه‌و مافه‌ی هه‌بێت و ده‌ڵێت" ته‌نها كۆمپانیاكه‌ی من كه ناوی" ستارز" ه خاوه‌نی ئه‌و مافه‌یه.
هه‌تا ئێستاش به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌ستێره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" ئوم كه‌لسووم" له ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی جێگه‌ی بایه‌خه و گوێگری تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌م خانمه ساڵی 1975 كۆچی دوایكردوه و دواین به‌رهه‌مه‌كان" لیله الحب " بووه كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بووه له‌ناو هه‌واداره‌كانی ، له‌ڕۆژی به‌خاك سپاردنیدا زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌یان كردوه.