كریس دیلیا
ڕاچڵه‌كین-
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه قسه‌و باسی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌كته‌ری كۆمیدی ئه‌مه‌ریكی ناودار" كریس دیلیا" ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی به چه‌ند كچێكی هه‌رزه‌كاری خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ كردبێت.
یه‌كه‌م كه‌س كه ئه‌م تۆمه‌ته‌ی ئاڕاسته‌ی كریس كرد به‌كارهێنه‌رێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بووه به ناوی" سیمۆنت ڕوسی و چه‌ند نامه‌یه‌كی سۆزداری نێوان خۆی و ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2014.
ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 16 ساڵه باس له‌وه ده‌كات كریس داوای ئه‌وه‌ی لێكردوه وێنه‌ی خۆی بۆ بنێرێت و دواتر داوای كردوه له كاتێكی دره‌نگدا ژوان ببه‌ستن و دوابه‌دوای ئه‌م پۆسته چه‌ندین كچی دیكه وێنه‌ی چاتی خۆیان و ئه‌م ئه‌كته‌ره ناوداره‌یان بڵاوكردۆته‌وه تیایدا ئه‌م ئه‌كته‌ره داوای وێنه‌ی ڕوتی لێكردون بۆی بنێرن.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ی كۆمیدیا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه له‌م جۆره كاره‌ی كردبێت ، و ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه به نه‌شیاو وه‌سف ده‌كات.