راچڵەكین
كهناڵی گهلی كوردستان كه ئۆرگانی فهرمی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان-ه بڵاوی كردووهتهوه، "هەردوو تیمی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەت ڕێككەوتنیان كردبوو كە مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بە ڕێژەی لەسەدا 34 ببڕن، ئەم ڕێككەوتنەكەش لە كۆبوونەوەكەی پێشتر لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا هاتەئاراوە كە بەئامادەبوونی هەموو وەزیرەكان بەڕێوەچوو و وەزارەتی دارایی سەرپەرشتی كۆبوونەوەكەی كرد".
كهناڵهكه رایگهیاندووه: "بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەكەوە بڵاوكراوەتەوە تیمی یەكێتی لەو كۆبوونەوەیە بەشداربوون و دژی ئەم بڕیارە دەنگیانداوە، بەڵام بەهۆی كۆدەنگیی و ڕێككەوتنی پێشوەختی نێوان گۆڕان و پارتی، بڕیارەكەیان سەپاندبوو و هێنایانە ناو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران".
ئاماژهی بهوهشداوه: "لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، تیمی یەكێتی بە توندی دژی ئەو ڕێككەوتنەی پارتی و گۆڕان وەستاوە و دژی ئەو بڕیارە بووە كە 34%ی مووچەی مووچەخۆران ببڕدرێت و رایانگەیاندووە بە هیچ شێوەیەك نابێت ئەو رێژەیە لە موچەخۆران ببڕدرێت.
گهلی كوردستان ئاشكراشی كردووه: "لە كۆبوونەوەكەدا تیمی یەكێتی داوایان كردووە حكومەتی هەرێم و بەتایبەت وەزارەتی دارایی قوربانیدانی هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرچاو بگرێت و دەستكاری پارەی ئەوان نەكات، بەڵام ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی كە بە نوێنەرایەتی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتی لەسەر ئەم بابەتە رێككەوتنی كردبوو، سوور بووە لەسەر بڕینی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە، هەروەها لەگەڵ بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی حكومەت پێداگربوون لەوەی كە پێویستە هیچ جیاوازییەك نەكرێت و مووچەی پێشمەرگەش ببڕدرێت".
ئهوهشخراوهتهڕوو: "لە بەرامبەر ڕێككەوتنەكەی پارتی و گۆڕان بۆ بڕینی مووچەی پێشمەرگە و موچەخۆران، تیمی یەكێتی پێشنیارێكی تریان كردووە و رایانگەیاندووە لە جیاتی بڕینی پارەی خەڵك، باشترە ئەو 600 ملیار دینارەی كە ئێستا لەبەردەستی حكومەتی هەرێمە، بۆ پێدانی مووچە سەرف بكرێت و وەزارەت دوای وەزارەت و بەبێ كەمكردنەوەی پارەی هەموو فەرمانبەرێك بدرێت.بەڵام گۆڕان پشتگیری لەم پێشنیارەی یەكێتی نەكرد و رایانگەیاندووە خەڵك بە پارەی كەمیش رازییە. وەزیرەكانی پارتییش لە كۆبوونەوەكە هەمان رایان دووپات كردەوە كە ئێستا خەڵك پێویستی بە پارەیەكی كەمە و دەتوانێت بە پارەی كەم بژی. ئەگەر حكومەت نیوەی مووچەكەشیان بداتێ، خەڵك كێشەیان نابێت.بەپێی زانیارییەكا لە ئەنجامی پێداگریی یەكێتی لەسەر هەڵوێستی خۆی، ناچار پارتی و گۆڕان سازشیان كرد و ناچار بوون لە جیاتی ئەوەی 34%ی پارەكە ببڕن، تەنها 21%ی موچەی موچەخۆران ببڕن".
میدیا فهرمییهكهی یهكێتی ئاشكراشی كردووه: "ئەمەش، تەنها بۆ یەك مانگە و دوای یەكلابوونەوەی دانوستانەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق، بڕیار دەدرێت كە چۆن مامەڵە بكەن لەگەڵ مووچەی خەڵك".
ئەمڕۆ 21-6-2020، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چەند بڕیارێكی لەبارەی مووچەوە دەركرد، بەگوێرەی بڕیارەكەش رێژەی 21% لە تەمویلی پارەی تایبەت بە مووچە كەمدەكرێتەوەو وەزارەت و سەرۆكایەتییەكانیش بەگوێرەی ئەو رێژەیە، دەستكاری مووچەی فەرمانبەران دەكەن.