سه‌ما میسری
ڕاچڵه‌كین-
دادگای میسر ئه‌مڕۆ شه‌ممه سزای چوار ساڵ زیندانی و غه‌رامه‌كردنی 300 هه‌زار جونه‌ی میسری كه ده‌كاته 18.500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی سه‌پاند به‌سه‌ر سه‌ماكاری میسری "سامیه ئه‌حمه‌د" ناسراو به " سه‌ما میسری"به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌د ڕه‌وشتی له كۆمه‌ڵگه‌دا.
به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌ی نه‌شیاو له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بانگهێشتكردنی خه‌ڵك بۆ به‌د ڕه‌وشتی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه و بڕیار وایه بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ له‌ژێر چاودێری پۆلیسدا بمێنێته‌وه.