عاشق
ڕاچڵه‌كین-
عاشق بوون زۆر كات هۆكاره‌كه‌ی ڕه‌فتارێك یان كاردانه‌وه‌یه‌كی كه‌سی به‌رامبه‌ر بێت، چه‌ند جۆرێك له كه‌سایه‌تی خانمان واده‌كات پیاوان زۆر زوو عاشقیان ببن و هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن به ده‌ستیان بهێنن.
1-پیاو بیر له‌و ئافره‌ته ده‌كاته‌وه كه نه‌ترسه و بوێره و هه‌ندێكجار نواندنی جۆرێك ڕه‌فتار وه‌ك خۆ ناساندن چونكه پیاوان زۆر كات كێشه‌ی خۆ ناساندیان بۆ دروست ده‌بێت كاتێك ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك بكه‌ونه گفتوگۆ و ئه‌و كاته‌ی به‌رامبه‌ر خۆی بناسێنێت ئه‌وه نیوه‌ی كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر دەبێت.
2-ئه‌و ئافره‌ته‌ی هه‌مان حه‌زی هه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و بیركردنه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ژیانكردن وه‌ك یه‌ك بێت ئه‌وه‌ده‌بێته ئافره‌تی خه‌ونه‌كانی و به‌رده‌وام بیری لێ ده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌ت لێت نزیك بێت ئه‌وه خۆت ڕێك بخه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له ئاره‌زووه‌كانی ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌ش له نێوانتاندا هه‌بێت.
3-ئه‌و ئافره‌ته‌ی بێ ده‌سڵاته له بڕیاردان و به‌رده‌وام شه‌ڕه‌نگێزه لای هیچ كه‌س په‌سه‌ند نییه، پیاوه‌كان ئافره‌تی به‌هێز و خاوه‌ن یئراده‌یان ده‌وێت بۆ ژیانیان هه‌وڵبده خاوه‌ن ئیراده به بۆ ئه‌وه‌ی تاكه كه‌س بیت له خه‌ون و خه‌یاڵی هاوسه‌ره‌كه‌ت.
4-ئافره‌تی سروشتی و سادده یه‌كه‌م كه‌سه كه سه‌رنجی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشێت .
5-گومانت نه‌بێت له‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی ڕاستگۆیه و دڵسۆزی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی و درۆی له‌گه‌ڵ ناكات و بابه‌تی شاراوه‌ی نییه و كێشه دروست ناكات ئه‌وه تاكه كه‌سه كه پیاو له‌كاتی گرفت و كێشه‌كانی په‌نای بۆ ده‌بات.
6-ڕاسته پیاوان ئاره‌زووی ساردی و بێتاقه‌تی ناكه‌ن به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئافره‌تی چه‌نه باز و زۆر بڵێشیان خۆش ناوێت و ئه‌و ئافره‌ته‌ی ده‌زانێت كه‌ی كاتی قسه‌یه و كه‌ی كاتی بێده‌نگی ئه‌وه لای ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر تایبه‌ته.
7-خانم ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌نها بیت له‌پێش چاوی هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌وه دوور بكه‌وه‌ره‌وه له به‌راورد كردنی هاوسه‌ره‌كه‌ت و ئه‌و كه‌سه‌ی پێشتر ناسیوته یان خۆشه‌ویستت بووه.
8- پیاوان ئاره‌زوو ناكه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یان هاوشێوه‌ی منداڵ ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێت و ده‌رونی بڕوخێنێت و پێویستی به كه‌سێكه پاڵپشتی بێت.
9-ئه‌و ئافره‌تانه‌ی زیاتر له پێویست بیر ده‌كه‌نه‌وه له بابه‌ته‌كان و جۆرێكده‌ژین وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له به‌ره‌كانی جه‌نگدا بن و ئه‌مان سه‌رۆكی سه‌ربازه‌كانن هیچكات پیاو بیری لێ ناكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات هه‌تا ده‌توانیت سادده‌به و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی خۆت دابنێ.