لیستی بڕینی رێژەی مووچەی كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ بڵاودەكرێتەوە

کوردستان

29/06/2020     ژمارەی بینراو 2482

راچڵەكین

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، لیستی بڕینی رێژەی مووچەخۆرەكانی ئاشكرا دەكات و بەگوێرەی لیستەكەش، ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكەیان لە 300 هەزار كەمترە، هیچ بڕە پارەیكیان لێ نابڕێت.

بەگوێرەی فەرمانێكی وەزاری كە ئەمڕۆ 29-6-2020 بە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم بڵاوكراوەتەوە، تیایدا بڕی لێبڕین لەمووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی هەر كارمەندێكی وەزارەتەكە دیاریكراوە.

لە فەرمانەكەدا هاتووە، ئەو فەرمانبەرانەی شایستە داراییەكانیان لە 300 هەزار كەمترە، لێبڕین لە مووكەیاندا ناكرێت.

دەقی فەرمانەكە:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن