بەرپرسێكی باڵای ئەوروپا لەسەر گەندەڵی دادگایی دەكرێت

جیهان

29/06/2020     ژمارەی بینراو 397

راچڵەكین

دادگای فەرنسا بڕیاریدا سزای زیندانیكردن بەسەر سەرۆك وەزیرانی پێشووتری ئەو وڵاتەو هاوسەرەكەی بسەپێنێت و هەردووكیشیان بەبڕی زیاتر لە 700 هەزار یۆرۆ غەرامە بكات.

بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەمڕۆ 29-6-2020، دادگای باڵای فەرەنسا هەریەك لە فرانسوا فیۆن سەرۆك وەزیرانی پێشووتری ئەو وڵاتەو هاوسەرەكەی تاوانباركرد بە دروستكردنی پلەی وەزیفیی وەهمی لە پەرلەمانی فەرەنسا، كە لەو رێگەیەوە توانیوانە سەدان هەزار یۆرۆ لە خەزێنەی گشتی بۆخۆیان ببەن.

دادگای فەرەنسا لەسەر ئەو كەیسە بڕیاری كۆتایی دەركرد بە زیندانیكردنی فرانسوا فیۆن بە 5 ساڵ و هاوسەرەكەشی بە 3 ساڵ، هەروەها بڕیاریشیدا بە سزادانیان بەبڕی 375 هەزار یۆرۆ بۆ هەریەكێكیان، كۆی پارەكەش دەكاتە 750 هەزار یۆرۆ.

لەكاردانەوەی بڕیارەكەی دادگا، پارێزەرانی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری فرەنسا رایانگەیاند كە تانە لە بڕیارەكە دەدەن و داوای هەمواركردنەوەی دەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن