فڕۆكەیەكی سوپای توركیا لە زاخۆ كەوتەخوارەوە

کوردستان

30/06/2020     ژمارەی بینراو 1216

وێنە: ئەرشیف

راچڵەكین

فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیا لەسنووری قەزای زاخۆ كەوتەخوارەوەو تێكشكا، بەرپرسێكی ناوچەكەش رایدەگەیەنێت، فڕۆكەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشەوە هەڵگیراوەتەوە.

زێرەڤان موسا، بەڕێوەبەری ناحیەی دەركار-ی سەر بە قەزای زاخۆ، بە میایداكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، فڕۆكەیەكی چاودێریی توركیا، لەگوندی بوسەل لەسنووری ناحیەی دەركار كەوتە خوارەوە.

ئاشكراشیكردووە، فڕۆكەكەی توركیا لەلایەن پولیس و ئاسایشەوە هەڵگیرایەوە.

كەوتنە خوارەوەی ئەو فڕۆكەیەی توركیا، لەكاتێكدایە سوپای ئەو وڵاتە كە ماوەی چەند رۆژێكە هێزەكانیان رەوانەی ناوچەكە كردووەو لە شەڕێكی سەختدان لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكە، ئەمڕۆ 30-6-2020، بۆردومانی چڕی گوندێكی ناحیەی باتیفای سەر بە فەزای زاخۆیان كردو بەو هۆیەشەوە رووبەرێكی زۆری زەوی گوندەكە گڕی گرت و سووتا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن