Louis Ignarro
ڕاچڵه‌كین-
ڕێگه‌یه‌كی نوێ بۆ خۆپاراستن له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن پزیشكێكی ئه‌مه‌ریكی ته‌مه‌ن 79 ساڵ به‌ناوی Louis Ignarro كه براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵه بۆ زانستی پزیشكی له ساڵی 1998 و ئه‌م بابه‌ته‌ی له گۆڤاری ScienceAlert زانستیدا بڵاویكردۆته‌وه به چركه‌یه‌ك له توشبوون به كۆرۆنا ده‌تپارێزێت.
ڕێنماییه‌كی ئه‌م پزیشكه زۆر ئاسانه و ته‌نها به هه‌ڵمژینی هه‌ناسه له لوت و دانه‌وه‌ی له ڕێی ده‌مه‌وه كۆتای دێت.
ئه‌م پزیشكه ڕونی ده‌كاته‌وه ڕێگه‌كه پێی ده‌وترێت Nitric Oxide " ON"یارمه‌تی گه‌یاندنی بڕێكی زۆر باش له ئۆكسجین ده‌دات به خوێن و هاوكاری سییه‌كان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به‌ره‌نگاری ڤایرۆسه‌كه ببێته‌وه و ڕێگه نادات له سییه‌كاندا هه‌وكردن ڕوبدات و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و به‌چه‌كێكی به‌هێز وه‌سفی ده‌كات به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌م ڕێگه‌یه‌ی هه‌ناسه‌دان ڕێگری ده‌كات له به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن و مه‌ترسی جه‌ڵته كه‌مده‌كاته‌وه كه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی مردن به كۆرۆنا.