نه‌خۆشی شه‌كره
ڕاچڵه‌كین-
كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره باس له‌وه ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵێك نیشانه هه‌یه كه ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و یه‌كێك له‌وانه‌ش ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی قاوه‌ییه له‌سه‌ر پێست.
گۆڕان له‌و بۆیه‌یه‌ی له پێستدا هه‌یه و ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی قاوه‌ی له‌سه‌ر پێ و قاچ له نیشانه‌كانی توشبونه به نه‌خۆشی شه‌كره.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م نیشانه‌یه‌دا په‌ڵه‌ی كه‌ڕوو له ژێر باڵ و سك و ڕان و لاته‌نیشته‌كانی جه‌سته و كۆئه‌ندامی مێینه له خانماندا ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌مانه‌ش هه‌ر نیشانه‌ن بۆ توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانانه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و دیاریكردنی حاڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كه.