لەبارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغدا.. روونكردنەوە دەدرێت

کوردستان

18/02/2020     ژمارەی بینراو 1735

فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێم لەبەغدا

راچڵەكین ـ

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەغدا، ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە بەغدا مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە ناكات.

فارس عیسا،ئەمڕۆ سێشەممە 18-2-2020 بە(راچڵەكین)ی راگەیاند:" وەزیری دارایی حكومەتی عیراق واژۆی لەسەر مووچەی هەرێمی كوردستان كردووە و هیچ كێشەیەك دروست نەبووە".

وتیشی"لەو بڕوایەدام لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەران بگاتە هەولێر".

بەهۆی دواكەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە، دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڕدراوە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن