ستیڤن كۆپر
ڕاچڵه‌كین-
پیاوێك به ناوی" ستیڤن كۆپر" له هێرشه‌كانی 11 ی سێپته‌مبه‌ر له ئه‌مه‌ریكا له وێنه‌یه‌كی ناوازه‌ی ڕۆژی ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو تاوه‌ره بازرگانیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وت و وێنه‌كه و له به‌رگی زۆرینه‌ی گۆڤار و ڕۆژنامه و پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كان له‌و كاته‌دا بڵاوكرایه‌وه و زۆرینه‌ی دانیشتوانی جیهان وێنه‌كه‌یان بینی.
كۆبر له وێنه‌كه‌دا قه‌میسێكی ڕه‌شی له‌به‌ردایه و به‌رگێك به ده‌ستیه‌وه‌یه، به‌م دواییانه دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا.
كوپر له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 11 ی سێپتێمبه‌ر به ده‌ستیه‌وه چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دیبلۆماسی هه‌بووه له مانهاتنه‌وه بردویه‌تی وئه‌و كاته‌ی پۆلیسێك هاوار ده‌كات كه‌س نزیك مه‌بێته‌وه له دوو تاوه‌ره‌كه ئه‌میش وه‌ك ئه‌وانی دیكه ڕاده‌كات.
ئه‌م وێنه‌یه له‌لایه‌ن وێنه‌گری جیهانی سوزان بلۆنكیت تۆماركراوه و كوپر دوای ڕوداوه‌كه به‌رده‌وام ئه‌م وێنه‌یه‌ی پێ بووه و پیشانی هه‌موو ئه‌وانه‌یداوه كه بینیونی.
ئه‌م پیاوه له 11 ی سێپتێمبه‌ر له مه‌رگ ڕزگاری بوو به‌ڵام به‌هۆی كۆرۆناوه بوو به یه‌كێك له‌و 132 هه‌زار كه‌سه‌ی له ئه‌مه‌ریكا به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.