ڤیدیۆ: خانمێك له‌ پرۆگرامێكدا پێڵاوه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ماچ كرد

هەمەڕەنگ

09/07/2020     ژمارەی بینراو 4357

ڤیدیۆ: خانمێك له‌ پرۆگرامێكدا پێڵاوه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ماچ كرد

ڕاچڵه‌كین-

فریال خانمێكی جه‌زائیریه‌ و له‌ میانی به‌شداربوونی له‌ پرۆگرامێكی ته‌له‌فیزۆنیدا نه‌ویه‌وه‌ و پێڵاوی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ماچ كرد، ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی‌ فریال وایكرد ببێته‌ جێگه‌ی‌ قسه‌ و باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان.

ئه‌م خانمه‌ له‌ پرۆگرامی" هاوسه‌ره‌كه‌ن به‌هه‌شتمه‌" ده‌ركه‌وت و باسی ژیانی خۆیكردوه‌ كه‌ له‌ منداڵیه‌وه‌ دایكی به‌جێی هێشتوه‌ و له‌ خانه‌ی‌ بێ سه‌رپه‌رشتان گه‌وره‌ بووه‌ و دواتر ئافره‌تێك وه‌ریگرتوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ بكات  و به‌ ووته‌ی‌ خۆی زۆر ئازاریداوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه‌ بڕیاری ئه‌وه‌یداوه‌ كاربكات و له‌وێ "ئه‌لیاس" ی هاوسه‌ری ناسیوه‌ و هاوسه‌رگیریان كردوه‌.

منال له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ خۆشی و ناخۆشیدا له‌گه‌ڵی بووه‌ و هاوسه‌رێكی باش بووه‌ بۆی وه‌ك ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانیت ده‌ست و قاچی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ماچكرد.

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن