قەرزی سەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن ئاشكرا دەكات

عێراق

12/07/2020     ژمارەی بینراو 385

راچڵەكین

ئەندامێكی لیژنەی پەیوەندی و راگەیاندن لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، هەرسێ كۆمپانیای پەیوەندیكردن لە عێراق بەبەهای نزیكەی یەك ملیار دۆلار قەرزیان لەسەر كەڵەكە بووەو دەبێ حكومەت ئەو قەرزەیان لێ وەربگرێتەوە، دەشڵێت: یەكێك لەو كۆمپانیانە جگە لەوەی باج بە دەوڵەت نادات، ئامادەش نییە لەڕووی ئەمنییەوە هاوكاری حكومەت بكات.

نەعیم عەبودی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوەانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كۆی ئەو قەرزانەی وەك باج لەسەر هەرسێ كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و كۆڕەك تیلیكۆم و زەین كەڵەكە بووەو نەیانداوە بە حكومەت، دەگاتە نزیكەی یەك ملیار دۆلار.

وتیشی:" مۆڵەتی كاركردن ئە كۆمپانیایانەی بواری پەیوەندیكردن كە لەساڵی 2007 كراوە، بۆماوەی 15 ساڵ بووەو ساڵی داهاتوو كۆتایی پێدێت، بەڵام ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەچەند رۆژی رابردوودا بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی مۆڵەتی كاركردنیان، كە ئەمەش كارێكی نایاساییە".

لەكاردانەوەی بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ درێژكردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن، زیاتر لە 100 پەلەمانتار داوایان كرد كاركردن بەو بڕیارە رابگیرێت و مۆڵەتی ئەو سێ كۆمپانیایەش درێژنەكرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن