دەسەڵاتی فرۆكەوانی عیراق لەبارەی دەستپێكردنەوی گەشتە ئاسمانییەكان بڕیاریدا

کوردستان

13/07/2020     ژمارەی بینراو 240

راچڵەكین-

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی دەركرد.

تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق تا رۆژی 22-7-2020قەدەغەی گەشتی ئاسمانی درێژكردووەتەوە.

وتیشی، لەحاڵەتێكدا ئەگەر لەهەفتەی داهاتوەوە گەشتە ئاسمانییەكان دەستپێبكاتەوە، ئەوا بەرێوشوێنی نوێ دەبێت و وەك پێشووتر نابن.

رۆژی ١٧ی ئاداری ئەمساڵ لە چوارچێوەی رێوشوێنەکان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن