حكومەتی هەرێم لەبارەی پشووی فەرمانگەکانەوە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

13/07/2020     ژمارەی بینراو 614

راچڵەكین-

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پشووی 14ی تەمووز لەدامودەزگاكانی حكومەتدا، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە:" سبەینێ سێشەممە 14-7-2020 لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان پشووی فەرمییە."

ئەوەش روونكراوەتەوە، بەڵام ئەو پشووە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی ناگرێتەوەو هەمان رۆژ خوێندكاران تاقیكردنەوەی خۆیان ئەنجامدەدەن.

سبەینێ سێشەممە 62ساڵ بەسەر شۆڕشی 14ی تەمووزدا تێدەپەڕێت کە تیایدا كۆتایی بە سیستمی پاشایەتی لە عێراقدا ھات و لە جێی ئەو سیستەمی كۆماری هاتە ئاراوە كە تا ئێستاش بەردەوامە. 

بەرەبەیانی رۆژی 14ی تەمووز بەھەوڵی عەبدولکەریم قاسم  و چەندین ئەفسەری دیکە، فەرمانڕەوایی عێراق لە سیستمی پاشایەتییەوە گۆڕا بۆ سیستمی کۆماریی، ئەمەش بە یەکێک لە رووداوە گرنگ و پڕ بایەخەکانی مێژووی عێراق و ناوچەكە دادەنرێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن