ئه‌و منداڵه‌ی له‌لایه‌ن دایكیه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌درا
ڕاچڵه‌كین-
پۆلیسی ئه‌بوزه‌بی ئه‌و ئافره‌ته‌ی ده‌ستگیر كرد كه چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا ڤیدیۆییه‌كی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وت ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵه‌كه‌یدا و پۆلیس ئاشكرای كردوه ئافره‌ته‌كه دایكی منداڵه‌كه‌یه و به‌هۆی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه ئازاری منداڵه‌كه‌یداوه.
پێش ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیس هاوڵاتیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد ئه‌و ئافره‌ته‌ی ئازاری منداڵه‌كه ده‌دات خزمه‌تكاره به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندویه‌تی دایكیه‌تی نه‌ك خزمه‌تكار و ته‌واوی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دژی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ئه‌م ئافرته وه‌ستاونه‌ته‌وه و به ته‌واوه‌تی دژی توندوتیژین له كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا هه‌بێت.