ئه‌م ڕه‌فتارانه مانای خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ن
ڕاچڵهكین-
خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌نده‌ی پێویسته له ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتدا ڕه‌نگ بداته‌وه ئه‌وه‌نده وتنی به‌ده‌م گرنگ نییه، هه‌ركات هه‌ستت به‌م ڕه‌فتارانه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت كرد مانای وایه به‌ڕاستی یه‌كتان خۆش ده‌وێت.
1- هاوشێوه‌ی یه‌كتر بیر بكه‌نه‌وه:
ئه‌و كاته‌ی دوو كه‌س له بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئاینیه‌كان وه‌ك یه‌ك یان نزیك له یه‌ك بیریان كرده‌وه ئه‌وه ئه‌گه‌ری دروستبوونی كێشه له نێوانیان زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه.
2- په‌یوه‌ندی نرخێكی تایبه‌تی هه‌بێت بۆ هه‌ردوولا:
ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی دوو كه‌س كۆ ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر له هه‌موو شتێكی دیكه به‌نرختر بێت و جێگه‌ی تایبه‌تی هه‌بێت و جیاوازتر له په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی و شوێنی كار ئه‌وه به دڵنیایه‌وه دوو هاوسه‌ری بێ گرفت ده‌بن.
3-ڕاستگۆ له ڕه‌فتار و كردار:
ڕاسیتگۆی یه‌كه‌مین كلیلی به‌خته‌وه‌ری و سه‌ره‌كه‌وتنی ژیانی هاوبه‌شه و هیچ كه‌س پیاو یان ئافره‌تی درۆزنی خۆش ناوێت و نایكاته هاوبه‌شی ژیانی.
4-به‌سه‌ر بردنی كات له‌گه‌ڵ یه‌كتر بێ ئه‌وه‌ی بێزار ببن:
كاتێك مرۆڤ هه‌ست به‌وه ده‌كات چه‌ند له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بێت بێزار نه‌بێت ئه‌وه ئاماژه‌یه‌كی زۆر به‌هێزه بۆ خۆشه‌ویستی.
5-قوربانی بدات بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی پاداشت بێت:
هاوسەرە بەختەوەرەكان لە نپێناو یەكتر قوربانی دەدەن و چاوەڕێی پاداشتیش ناكەن .
6-به‌ڵێن ببەنە سه‌ر:
به‌ڵێنی درۆ ئاماژه‌یه بۆ خۆشه‌ویستی درۆ، ئەو پەیوەندیانەی بێ درۆن پڕ لە ئەڤینن.
7-بە بیرۆكەكانی یەكتر بێزار نەبن:
ئەگەر تۆ لەگەڵ هاوسەرەكەت هیچ كام لە ئێوە بە بیرۆكەی یەكتر بێزار نابن ئەوە مانای وایە خۆشەویستی ڕاستەقینە لەنێوان ئێوەدا بوونی هەیە.
8-هه‌ستكردن به ئارامی و بێ باكی له وتنی خاڵه لاوازه‌كان:
كاتێك ئافره‌ت هه‌ست به ئارامی بكات له‌گه‌ڵ پیاوێك و بێ خه‌م خاڵه لاوازه‌كانی خۆی لا باس بكات ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵی ته‌مه‌نێك به‌سه‌ر ببات.
9-سۆز و گرنگیدان:
یه‌كێك له نیشانه‌كانی خۆشه‌ویستی سۆز و گرنگیدانه به به‌رامبه‌ر و شه‌رم نه‌كردن له ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی.