شێوازی نوستنی منداڵه‌كه‌ت پێویسته‌ لێی به‌ ئاگا بیت

تەندروستی

19/02/2020     ژمارەی بینراو 697

نوستنی منداڵ له‌سه‌ر سك

ڕاچڵه‌كین-

ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ منداڵان رێنمای دایكان ده‌كه‌ن کە منداڵی کەمتر لە ۱ ساڵ بەهێچ شێوەیه‌ک نابێت لەسەر سك بخەوێت چونکە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی وەستانی هەناسە و مردنی لە ناکاوی منداڵەکە بەتایبەت لە ٦ مانگی سەرەتای تەمەن .

دكتۆر ئاكۆ پـسپۆری نەخـۆشـییەکانی مـنـداڵان و گەشەی منداڵان ده‌ڵێت" ئەم ئەگەرە زۆرترە لەو منداڵانەی کە نەبەکام واته‌ ئه‌وانه‌ی‌ (پێش ٣٧ هەفتە لە دایک بوون)، و لەسەر سک نوستن لە هەموو تەمەنێکدا زیانی هەیە، هەوڵ بدە منداڵەکەت رابهێنیت لەسەر پشت بخەوێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن