راچڵه‌كین- سه‌رتیپ وه‌یسی
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و دوو مانگه به سه‌خترین و ناخۆشترین بارودۆخى دارایدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، یه‌كێكه له سه‌خترین كاته‌كانیه‌تى له مێژووى خۆیدا، بۆ ئه‌و مانگه‌ش هیچ به‌دیلێكى نییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاسه‌واره‌كانى ئه‌و قه‌یرانه دارایى و ئابوورییه‌ى به‌رۆكى گرتووه ، بارودۆخه‌كه ئه‌وه‌نده خراپه كه له هیچ هه‌رێم و حكومه‌ت و وڵاتێكى جيهان نه‌بووه، كه فه‌رمانبه‌رانى نه‌زانن موچه‌ى مانگى داهاتوویان كه‌ى وه‌رده‌گرن و رێژه‌كه‌ى چه‌نده ؟!
دواى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بێ هیوا بوو له ئه‌مساڵدا له‌گه‌ڵ به‌غدا هیچ رێككه‌وتنێك ئه‌نجامبدات، له ئێستادا له‌سه‌ر ئاستى لیژنه‌ى باڵا و لیژنه‌ى و‌زارى و لیژنه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌كان، ده‌ستیكردوه به رێككاره‌كانى جێبه‌جێكردنى یاسایى چاكسازى، به‌ڵام ئه‌و پڕۆسه‌یه كاتێكى زیاترى ده‌وێت، ناتوانێت له‌م زووانه یاسایى چاكسازى بخاته بوارى جێبه‌جێكردن، تاوه‌كو لیژنه‌كان كارى خۆیان ته‌واونه‌كه‌ن و یاساكه‌ش جێبه‌جێنه‌كرێت، حكومه‌ت به‌رچاوى روون نییه له‌كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاسایه، چه‌ند پاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت، بۆئه‌وه‌ى له‌و رێگه‌یه‌وه سیسته‌مێكى نوێى دابه‌شكردنى موچه دابنێت.
كۆتایى ئه‌و مانگه لیژنه لاوه‌كییه‌كان وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان وردبینى له دۆسیه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران بۆ سه‌روووى خۆیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه، له ئێستاشدا پابه‌ند كراون به پڕكردنه‌وه‌ى چه‌ند فوڕمێك له‌باره‌ى زانیارى نێو دۆسیه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ر له ساڵى 2003 و له دواى ساڵى 2003.
هه‌رچى په‌یوه‌سته پرسى موچه‌ى خانه‌نشینى و وردبینى له دۆسییه‌كان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیى خانه‌نشینى هه‌رێم، خه‌ریكى هه‌ڵاوێركردنى دۆسیه‌ى خانه‌نشیانه و سەرجەم پلە تایبەتەکان کە خانەنشین کراون یان لەمەودوا خانەنشین دەکرێن بەپێى یاساى چاکسازى ساڵى (2020) موچەکانیان هەموار دەکرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك دادوەران به سه‌دا 80ى موچە و بەڕێوەبەرى گشتى و راوێژکار سه‌دا 60ى موچە و پلە تایبەتەکانى دیکە لە سەرۆکى هەرێمەوە تا وەزیر و پەرلەمانتارەکان به سه‌دا 50ى موچە و ئەو ئەندام پەرلەمان و وەزیر و پلە تایبەتانەشى هیچ خزمەتێکیان نیە، بە سه‌دا 25ى موچەکەیان خانەنشین دەکرێن.
به‌پێى ئه‌و په‌یڕه‌وانه‌ى بۆ یاسایى چاكسازى په‌سه‌ندكراون لیژنه‌كان به‌پێى كار‌و پسپۆڕى خۆیان ده‌ستیان به‌كاره‌كان كردووه، یه‌كێك له كاره‌كانى ئه‌و لیژنانه‌ش رێكخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران و موچه‌ى خانه‌نشینى پێشمه‌رگه و كه‌س و كارى شه‌هیدان و وارسى شه‌هید و زیندانیانى سیاسییه.
ته‌واو نه‌بوونى رێككاره‌كانى جێبه‌جێكردنى یاسایى چاكسازى به‌م زوانه، واده‌كات ئه‌و یاسایه جارێ نه‌چێته بوارى جێبه‌جێكردن، حكومه‌تیش جگه له‌و داهاته‌ى كه مانگانه له فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستیده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ داهاته ناوخۆییه‌كان، كه وابڕیاره له دواى جه‌ژنى قوربان ده‌ستبكات به كۆكردنه‌وه‌ى و پاشان دابه‌شكردنى، هیچ داهاتێكى دیكه شك نابات.
بۆ ئه‌م مانگه‌ش حكومه‌ت هه‌رێم زۆرترین كورتهێنانى ده‌بێت له ماوه‌ى ده‌ست به‌كاربوونى یه‌ك ساڵى رابردوو كابینه‌ى نوێ، كه كورتهێنانه‌كه له نێوان ( سه‌دا 40 بۆ سه‌دا 50) ده‌بێت، به‌وپێشه‌ش حكومه‌تى هه‌رێم له ناوه‌ڕاستى مانگى ئابى داهاتوو بۆ مانگى ئه‌یلول، ته‌نها یه‌ك موچه دابه‌ش ده‌كات، ئه‌ویش به بڕینى به نزیكه‌ى له سه‌دا 40 بۆ سه‌دا 50 موچه.
له‌م مانگه‌دا، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه ده‌توانێت پاره له به‌غدا وه‌رده‌گرێت، نه به‌رنامه‌شیدایه هه‌یه، هیچ جۆره قه‌رزێكى ناوخۆیى له سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌ران بكات، به‌ڵكو به‌پێى داهاتى به‌ده‌ستهاتوو، موچه‌ى مانگى سێى ئه‌مساڵ له ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو دابه‌ش ده‌كات، دواتریش چاوه‌ڕێ ده‌كات بۆئه‌وه‌ى به‌ڵكو یاسایى چاكسازى بۆ مانگى ئه‌یلول بچێته بوارى جێبه‌جێكردن.
هاوپێچ فۆڕمى تایبه‌ت به وردبینى و هه‌ڵاوێردكردنى دۆسیه‌ى فه‌رمانبه‌ران :