ئەفغانستان وەك پەند و عیبڕەت

كــــارۆخ خــــۆشناو


15/08/2021

 

دوای كشانەوەی بەشی زۆری هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە ئەفغانستان، بزوتنەوەی تاڵیبان لە پێشڕەویەكی بێ وێنەدایە بەرەو كۆنتڕۆڵكردنی پایتەختی ئەفغانستان، لێرەدا گرنگە ئێمەی كورد چەند وانەیەك (وەك پەند و عیبڕەت) لە ڕووداوەكانی ئەفغانستان فێر ببین:

1- پشت بەخۆ بەستن:
دەبێت لەم ڕاستیە تێبگەین كەوا ئەمەریكا هەتا ڕۆژی قیامەت لە هیچ وڵاتێك نامێنێتەوە، بۆیە گرنگە لە ئێستا بەدواوە هەرێمی كوردستان زیاتر پشت بەخۆی ببەستێت بۆ بەهێزكردن و ڕێكخستنەوەی هەموو سێكتەر و دام و دەزگاكان، بە مانایەكی تر بەهێزكردنی ژێرخانی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و سەقامگیری و پێگەوژیان و....هتد.

2-  یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە:
گرنگە هەنگاوەكانی ڕێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە خێراتر بكرێن، ئەویش لە پێناو دروستكردنی هێزێكی پێشمەرگەی نیشتیمانی، دوور لە دەستی كارەكتەرە حیزبیەكان، واتە بەهێزتركردنی ژێرخانی ئەمن و ئاسایشی كوردستان.

3- بەردەوام بوونی لەسەر پڕۆسەی چاكسازی:
 گرنگە لە ئێستا و داهاتووشدا پڕۆسەی چاكسازی بەردەوام بێت، ئەویش بە ئامانجی نەهێشتنی گەندەڵی لە هەموو سێكتەرەكاندا.

4- بەهێزتركردنی پردی پەیوەندی نێوان خەڵك و دەسەڵات:
ئەمەش لە ڕێگای پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر و بە دیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی زیاتر ئەنجام دەدرێت.

5- پەلەكردن لە نوسینەوەی دەستورێكی هاوچەرخ:
پەلەكردن لە نوسینەوەی دەستورێكی هاوچەرخ بە مەبەستی زیاتر بەهێزكردنی دام و دەزگاكانی  هەرێمی كوردستان.

ڕاستیەكی حاشا هەڵنەگرە كەوا (دیموكراتەكان و كۆماریەكان) گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی كەوا نابێت ئەمەریكا چیتر (شەڕە بێ كۆتاكان) بكات و باج و خوێنی سەربازانی ئەمەریكا بەفیڕۆ بدات،  هەروەك سەرۆكی ئەمەریكا (جۆ بایدن) لە بارەی ئەفغانستانەوە گووتی:
''دەبێ ئەوان شەڕ بۆ خۆیان بكەن''، ئەو قسەیەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ئەفغانییەكان واتە پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ هیچ وڵات و هەرێمێك هەتاهەتایی نییە، بۆیە ئەگەر وڵاتێك یان هەرێمێك نەتوانی بەرگری لە خۆی بكات، ئەوا بە دڵنیاییەوە هیج كەس و وڵاتێك ئامادە نییە بۆ ئەبەد بەرگری لێ بكات، ئەم ڕاستیەی سەرەوە سادەترین وانەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانە.

لە كۆتاییدا پێموایە بە گوێرەی دەرەنجامەكانی دایەلۆگی ستراتیژی نێوان (عێڕاق و ئەمەریكا) ڕێگای تێناچێت ئەمەریكا هەمان سیناریۆی ئەفغانستان لە عێڕاق دووبارە بكاتەوە، چونكە بارودۆخی (خودی و بابەتی) نێوان عێڕاق و ئەفغانستان جیاوازن، لەگەڵ  ئەوەشدا هەندێك خاڵی هاوبەش و لێكچووش هەن لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا، بۆیە گرنگە ئێمەی كورد (سود و پەند و عیبڕەت) لە بارودۆخی ئەفغانستان وەربگرین و هەوڵبدەین كەم و كوڕیەكانمان چارەسەر بكەین و خۆمان بۆ هەموو ئەگەر و سیناریۆكان ئامادە بكەین. 

٭ كــــارۆخ خــــۆشناو
(سەرۆكی ئەنیستیتۆی توێژینەوەی ئەمەریكی-كوردی)

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی بەئاڕاستەی پاراستنی یەكێتییەكەی مام چەند ھەنگاوێكی ناوە
راچڵەكین-

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت، حزبەكەی بەئاڕاستەی راستكردنەوەی رێڕەوی حیزبی و پاراستنی یەكێتییەكەی مام چەند ھەنگاوێكی ناوە. ئاماژە بەوەشدەكات:" بۆ لەمەودوا درێژە بەو سیاسەتە نیشتمانییە دەدەین كە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی دەكات نەوەك مەرام و ئامانجێكی دیاریكراو."  

ئەمڕۆ یەكشەممە، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، پێشوازیكرد لەد. عادل عەبدولمەھدی، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عیراق.

 بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگە رۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی، لەدیدارێكدا گفتوگۆی ھەمەلایەنە دەربارەی پرس و پێشھاتە سیاسییەكانی عێراق و ھەرێم و ھەڵبژاردنەكان كرا. جەخت لە چارەسەركردنی سیاسییانەی كێشەكان كرایەوە و دەستوور بكرێتە پێوەری چارەسەركردنی كێشەكان و هەموولایەك لەپێناو ئارامی و سەقامگیری هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ."

"لەبارەی ھەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراقەوە ھەردوولا ھاوڕابوون لەئەنجامدانی ھەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا كە رەنگدانەوەی خواستی ھەموولایەنەكان بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی."

 وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە:"سەبارەت بە چاكسازی و گۆڕانكارییەكانی یەكێتی لەماوەی ڕابردوودا، بافڵ تاڵەبانی بەرچاوڕوونیدا و وتی، یەكێتی بەئاڕاستەی راستكردنەوەی رێڕەوی حیزبی و پاراستنی یەكێتییەكەی مام چەند ھەنگاوێكی ناوە. بۆ لەمەودوا درێژە بەو سیاسەتە نیشتمانییە دەدەین كە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی دەكات نەوەك مەرام و ئامانجێكی دیاریكراو. دڵنیایشیدا یەكێتی لە ئاست بەرپرسیارێتییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان دەبێت و  دەمانەوێت لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنەكان هاوكار و پشتیوان بین بۆ بونیادنانی وڵاتێكی ئارامتر و خۆشگوزەرانتر بۆ هاووڵاتییانمان."

ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێك لەبارەی كوشتنی موسا باباخانی بڵاودەكاتەوە
راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر وردەكاری كوشتنی ( موسا باباخانی) بەرپرسی باڵای حزبی دیموكراتی كوردستان لەشاری هەولێر بڵاودەكاتەوەو بكوژیش ئاشكرا دەكات.

ئاسایشی‌ هەولێر  لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گومانلێكراوی‌ سەرەكی‌ ناوی سەرمەد-ەو‌ ماوەی‌ زیاتر لە ساڵێكە بە بیانووی‌ كاری‌ بازرگانی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان بووە.

ئاسایشی هەولێر ڕوونیكردووەتەوە، كە سەرمەد و موسا باباخانی‌ پێشتر ئاشنایەتییان هەبووە و پێش كردەكەش پێكەوە پیاسەیەكی‌ بازاڕیان كردووە، دواتر سەعات سێی‌ شەوی‌ 6ی ئابی 2021، تۆمەتبار هەولێر جێدەهێڵێت.

 

كــــارۆخ خــــۆشناو
سەرۆكی ئەنیستیتۆی توێژینەوەی ئەمەریكی-كوردی