پەیامێك لەڕێگەی بەردەوە...

محەمەد ناوەندی


15/08/2020

ئەوچەند ڕۆژانەی ڕابردوو شەقامەكانی ڕانیە بێنەوبردەیەكی زۆری لاوانی خوێن گەرم و دڵگەرمی شاری بەخۆیەوە دیوە هەریەكەو بەجۆرێك ئەیەوێت ناخی پڕو دڵی پڕی خۆی لەو بێ ژیانی وبێ هیوابونە دەربڕێت و لەپەنای ئەوانیش دوور نیە داخ لەدڵی وتوڕەبونێكی شاراوە هەبێت بەئامانج بیەوێت شار بخرۆشێت ولەئاوی لێڵ ڕاوی ماسی بكات ....

بەڵام ئەوانە كەمن ولەوانەشە هەر نەبن بەڵكو تەنها كەڵەكەبونی ئەوهەموو دەرچوانەی زانكۆوپەیمانگاكان وهەزاران ڕۆڵەی تازەپێ گەیشتووی گیرفان بەتاڵی بێ كار ن ئەیانەوێ بەوجۆرە نیگەرانی خۆیان ڕابگەیەنن...

ئەوەی بۆتە هۆكاری شڵەژان وهەندێك جاربەریەك كەوتنی دوولایەنە... 

یەكەمیان /پەیامی ناڕون وهەڵس وكەوتی هەندێك خۆپیشاندەرە ئاراستەی تەوژمی نیگەرانیەكان بەئاقارێكی ترسناكدا دەبەن لەبەرئەوەی هەست بەبێ كەسی ونەبوونی خەمخۆرانی وڵات وخەمی خۆیان دەكەن....

ئەوەی دەگوزەرێت وەك ئەوەوایە بەتەنها یەكێتی حاكم وحوكمڕانی مەملەكەت بێت لەكاتێكدا پارتی ویەكێتی وگۆڕان بەیەك تیم حوكمڕانی دەكەن كەچی هەموو گوتارەكان ئاراستەی یەكێتی دەكرێن وهەموو بەردەكان بۆكۆمیتەو مەڵبەند دەهاوێژرێن ، لەلایەك جێگای دڵخۆشیەو نیشانەی ئەوەیە خەڵك چاوەڕوانی تائێستاش تەنها لەیەكێتی هەیە بۆگۆڕینی ژیان وئایندەیان ولەلایەكی تر جێگای پرسیارو لەسەروەستانە بۆچی بەتەنها یەكێتی ؟

روبەڕوبونەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش هەڵە یە ، خۆپیشاندەران دەبێ پەیام وداوای خۆیان ئاراستەی حكومەت ودەزگاكانی دەوڵەت بكەن وڕونەكەنە ئۆرگانەكانی یەكێتی ویەكێتی حوكمڕان نیەو بەڵكو بەشێكە لەحوكمڕانی وئەویش ڕاشكاوانە بڵێین بەلاوازی یەوە بۆیە بە هەوڵدان بۆسوتاندنی بارەگاكانی یەكێتی هیچ لەبارودۆخی خۆپیشاندانەكان ناگۆڕێت بەتەنها هێڵێكی توندی ڕوبەڕوبونەوەلەنێوان خۆپیشاندەران و ویەكێتی دروست دەبێت ونابێت بەهیچ جۆرێك یەكێتی ئەودەرگایەبكاتەوە .....

دووەمیان /  كۆكردنەوەی هێزوخزانەناوبازاڕوشەقامەكانی شار هەڵەیەویەكێتی بەرپرس نیە لەپاراستنی ئاسایشی ناوبازاڕئەوە كاری دەزگاكانی پۆلیس وئاسایش ودەوڵەتە نەوەك حیزب ، دەبێ حزب پشتیوانی داوای ڕەوای خەڵكی شاربكات ئەوشارەی نازی بەسەریەكێتی یەوە هەیەو سەدان شەهیدی پێشكەشی یەكێتی ووڵاتەكە كردووە ، ئەبوایە خەڵكی بۆ وێنەگرتن ودڵخۆشی ڕووبكەنە شارێك بەعسی بەزاندبێت نەوەك لەناوشار ڕێگای گەڕانەوەی لێ وون بێت ...

چی دەبێت ئەگەر لاوێكی گیرفان بەتاڵ یان مامۆستایەكی گیرفان بەتاڵ یان كرێكارێك پارەی یەك كیلۆگۆشتی بۆمناڵەكانی نەبێت وپڕ بەدڵ هاواربكات وبڵێت (موچەونان وژیانم دەوێت )ئەوە كەمترین مافە وپێویستە ڕێزی لێ بگیرێت نەوەك لێ ی بدرێت ، پێویستە پشتیوانی بكرێت نەوەك بێڕێزی پێ بكرێت پێویستە پەیامی بگەینرێت نەوەك هەڵی بكوتینەسەر .......

بۆیە دوولایەنە دەبێ هەڵوێست وكردارومامەڵە بگۆڕن، ڕانیە شاری شانازی پێوەكردنە بەتایبەت بۆیەكێتی ، ئەوگەنج ولاوە خێر لەخۆ نەدیوانە بەشی زۆریان ڕۆڵەی ئەوقارەمانانەن بەپشتی یەكێتی چۆكیان بەبەعس دادا نابێ سەرشكێن ودەست شكێن وچاوترسێنیان بكەین ئەبێ خۆشمان بوێن وڕێزیان بگرین وپشتیوانی داوا ڕەواكانیان بكەین ،ژیانیان بۆ بگۆڕین یان هیوایان پێ ببەخشین چونكە هەموویان. براوكەسی ئێمەن ........

بەڵام دەبێ ئەوانیش بزانن موچە ودابین كردنی كارو  خۆشگوزەرانی لەكۆمیتەو مەڵبەنددەست ناكەوێت هەموو ئەوانەی لەوێن وەك ئێوە بەشی زۆریان گیرفان بەتاڵ وبێ نازی ئەو واقیعەن .....بەسیاسەتی ڕاست وڕۆیشتن لەسەر پەیامەكانی مام ئەتوانین یەكێتی بۆخەڵك بێت وخەڵك لەپشت یەكێتیەوە بێت دەبێ هەموولایەك بیرخۆیانی بێننەوە بەهەموو كەم وكورتیەكانەوە یەكێتی چەتری پاراستنی دیموكراتی ودەربڕینی ڕای ئازادەو دەبێ هەرواش بمێەوە....