هەولێر بپارێزن

محەمەد ناوەندی


02/10/2020


‎هەولێر بەتەنها شارێكی كوردی و پایتەختی هەرێمی كوردستان نیە  لەئێستادا چەقی پێوەندیە سیاسی وئابوری و ئەمنیەكانی هەمووكوردستانەو لەوێدا كۆی پێوەندیە ئاشكراونهێنیەكانی سەركردایەتی سیاسی كورد گیرساونەتەوە ، بەئامانج گرتنی ئەوشارە و موشەك باران كردنی ئەگەر پەیامێك بێت بۆ ئەمریكا وئێران وهاوپەیمانەكانی بیانەوێ بەئەمریكا بڵێن لەدوای بەغدا لەهەولێر سەقامگیریتان دەست ناكەوێت وهەولێریش وەك بەغدا وایە ئەوا بەدیوەكەی تر دەبێت كورد بەهەندی وەربگرێت ولەوە تێ بگات گرتنە بەری ئاراستەی پێچەوانە لەسیاسەتی ئێقلیمی ونێودەوڵەتی لەگەڵ ناوەند ئامادەكاری زۆرو هاوپەیمانی بەهێزو سەرڕاستی ئەوێت ، ڕونتر بڵێین دەبێت پێش وەختە دڵنیایی لەئەمریكیەكان وەربگرن ئەزمونی شۆڕشی ئەیلول وكوردانی ڕۆژئاوا لەگەڵ هەولێر دوبارەناكەنەوە ، بەو ڕێكەوتنە ئاكاریە نەبێت باشتر وایە بەرژەوەندی هەلێر نەخەنەمەترسی و هاوتەریبی بەغدا گەمەی سیاسی ئاشكراو شاراوەبكەن.

ئەزمون سەلماندوێتی خۆرئاوایەكان ولەناویشیاندا ئەمریكا بەتایبەت بەتەنها لەگۆشەی پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاكانی خۆی ئاراستەی ڕوداوەكان دەگۆڕێت ولەشەوڕۆژێكدا هەمووشت پێچەوانە دەبێتەوە بۆیە تكایە هەلێر بپارێزن بۆ ئەوەی هەموو كورد پارێزراوبێت ... ئەوەی تاكو ئێستا زۆربەی كوردو لەناویاندا بەشێكی زۆری سەركردایەتی سیاسی كورد لێ ی تێ ناگات ئەقڵیەتی ئەمریكاو سیاسەتی دەروەیەتی ، لەدوربینی كوردانە تەماشای ڕوداوەكان دەكەن و وادەزانن ئەمریكیەكان دەبێ خاوەنی  بەڵێن وئەخلاقی ئینسانی و دۆست پارێز بن ، ئەو چەمكە هەڵەیە زەمانێكە پێویستی بەڕاست كردنەوە هەیە ، ئەمریكیەكان كەسیان خۆش ناوێت وڕقیان لەكەس نیە ، ئەوان هەموو ئەوانەی بەرژەوندیان جووتە لەگەڵ بەرژەوەندی ئابوری وسیاسی ئەمریكا بەبراو هاوپەیمانیان دەزانن وهەركات ئەو بەرژەوەندیە تەواو بوو مێژوو تەواو دەبێت بەهیچ جۆرێك دۆستی تاسەرو دوژمنی تاسەری هیچ گەل ووڵاتێك نین ئەخلاق وبەڵێن لای ئەوان پاراستنی بەرژەوەندیەكانی گەل وحكومەتی ئەمریكایەو ئەوەش ئەسڵی سیاسەتی دروستە ، بۆیە پێویستە كورد بەودونیابینیەو بەلەبەرچاوگرتنی واقیع وئەوەندەی بۆی دەڕوات بەرژەوەندی گەلی كوردستان بپارێزێ وئەمڕۆ چەقی قورسایی ئەو بەرژەوەندیە لەهەولێری پایتەختە و تكایە هەلێر بپارێزن .