كازمی كارمەندی حكومەتە یا سەرۆكی حكومەت

سالار مەحمود


19/12/2020

 

تەنیا ئەركی كازمی سەرۆك حكومەتی شێوە كاتی عیراق، ئامادەكاریە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت.لەماوەی شەش مانگی حوكمڕانی ئەودا پەنجاو چوار چالاكی مەدەنی و خۆپیشاندەر كوژراون. نامەی خێزان و مناڵەكانی هاشم ئەلهشامی بەسە بۆ بێ هیوایی خەڵكی عیراق بەم شانۆكارە سیاسیە.

دۆخی ئابوری عیراق لەسەردەمی ئەمدا خراپتر بوە،دۆخی سیاسی شێواوتر بوە، دۆخی خزمەتگوزاری كەمتربوەو دابەزیوە.
موچەی فەرمانبەرانی عیراق بە قانونی قەرزیشەوە لەسەردەمی مستەفا كازمیدا دواكەتوە.
دەستوەردانی دەرەكی زیادی نەكردبێ كەمی نەكردوە.
زیندانی نهێنی میلیشیاكان زۆرتر بوە.
زۆرترین خۆ دەرخستن و كەمترین ئەركی بەجێهێناوە.
چەك هەر لەدەستی لەیاسا دەرچواندایە.
هاوشێوەی سەرۆك حكومەتەكانی پێشوو سەردانەكانی بۆ وڵاتانی دەرەوە كاریگەری ئیجابی ئابوری و كەمكردنەوەی لەدەستێوەردانی دەرەكی نەبوە.
گەندەڵی زیادی كردوە كەمی نەكردوە، یاریكردن بەنرخی دراوی عیراقی جۆرێكی نوێیە لە داهێنانی گەندەڵی.
لەسەردەمی كازمیدا دراوی عیراقی كەم نرختر بوە.
 قەرز لەسەردەمی كازمی لەسەر عیراق زیادی كردوە. كورتهێنان زیادی كردوە. پرۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجام نەدراوە. وەك سەردەمی عەبادی لەسەردەمی ئەمدا شایستە داراییەكانی كوردستان كەمی كردو وا بڕدرا.
حەشدی كوردی وەك هێزی نیزامی لەكەركوك دروستكرا فەرماندەی هێزە چەكدارەكان ئەمە.
با چاودێران دیراسەی بەرنامە حكومیەكەی بكەن بزانن دەگمەنترین خاڵی جێبەجێكراوە!
لەوانە دادگاییكردنی بكوژانی خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەر، كە نەیكردو هی سەردەمی خۆشی نەكرد!
كاتی هەڵبژاردنی پێشوەختی بەدرەنگەوە دیاری كرد ٦_٦_۲٠۲۱ هێشتا دیار نیە لەو كاتەدا هەڵبژاردن بكرێت.
ئاماژەكانی داڕمانی ئابوری و سیاسی لەم سەردەمەدا زۆرتربوە نەك كەمتر.
راستە ململانێكانی ئەمریكا_ ئێران لەلایەك و، دەستوردانی توركیاو لایەنی تریش كاریگەریان لەسەر دەستبەستنەوە هەیە.
راستە  كازمی لەناو بازنەی دەوڵەتی قوڵی شیعەدا نیەو هێزی چەكدارو كوتلەی پەرلەمانی نیە.
راستە زۆربەی قەیرانەكان هی سەردەمی ئەو نین و كەڵەكە بوی رابردوون. بەڵام دەرئەنجام بەڵێن و فوكردنە خۆكانی رەوایی دەدەن بەوەی كە بوترێت
كازمی نمایشكارێكی وەك شیر هەڵچوو بوو، هەر بۆیە زوو نیشتەوە.