موچە دێت یان نایات ؟

شاخەوان عەبدوڵڵا


5 رۆژ پێش ئێستا

قسەیەكیش لەسەر گوتەكانی برایانی یەكگرتوو

ئەمڕۆ بەڕێز مثنی ئەمین پێش چونیان بۆ لای سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاگاداری كردم كە ئەوان بەتەمان بچن بۆ لای سەرۆك وەزیرانی عێراق و وتی دەزانم ئێوە هەوڵتان داوە دەمەوێت بزانم چیتان كردوە منیش پوختەی دواین كۆبونەوەی خۆمان لەگەڵ سەرۆك وەزیران پێش دوو رۆژ بۆ باسكرد كە سەرۆك  وەزیرانی عیراق دوای فشارەكانی ئێمە وتی بابڕیارێك لەدادگای ئیتحادییەوە بێت بۆ ئەوەی بتوانم موچە سەرف بكەم ، بەلام تائێستا ٨ ئەندامیان بەردەستەو و نەبونەتە ٩ دادوەر بۆ ئەوەی دانیشن و بریارێكی وەلائی بدەن بۆ سەرف كردنی موچە وتی ئەو بریارە بدرێت زۆر باشە.

ئەمڕۆ پڕ بەدڵ حەزم دەكرد لە كۆنگرەكەی برادەرانی یەكگرتوو گوێم لەوە بوایا كە ئەوان رەزامەندی سەرۆك وەزیرانیان وەرگرتوە پێش جەژن موچە سەرف بكرێت بەڵام نەكرا ، ئەوەش واردە چونكە ئەگەر بەڕێز سودانی بیەوێت هێزێك رازی بكات ئەوە بەهەموو پێوەرێك لەسەر داوای پارتی و پێش هەموو لایەك بریاردەدات موچە سەرف بكرێت چونكە ئەویش لەزمانی ژمارەو پێگەی هێزە سیاسییەكان دەزانێت و ئەوەش دەزانیت هەلبژاردن و سەرلەنوێ خۆكاندیدكردنەوەی لە پێشەو و پارتیش هێزی یەكلاكەرەوە دەبێت لەو بارەوە.

بۆیە لێرەوە دەمەوێت رونكردنەوەیەك بدەم لەسەر ناردنی موچە بەتایبەتی پێش جەژن  ، هەڵبەتە هیچ كات نەمانویستوە هەوڵەكان و كۆبونەوەكانمان باسبكەین و بەخەڵكی خۆمانی بفرۆشینەوە چونكە بەئەركی خۆمان زانیوە بەلام بۆ ئاگاداری هەموو لایەك كاتێك موچەی مانگی ٤ چوار دواكەوت رۆژی ٦ ی مانگی ئایار كۆبونەوەیەك رێكخرا لەنوسینگەی سەرۆك وەزیران بەئامادەبونی سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی و كاك دكتۆر فواد و بەندەو كاك بەنگین دوای دوو كاتژمێر بریار درا لەماوەی دوو رۆژ موچەی مانگی چوار بنێرن و موچە رەوانە كرا.

بۆ ئەم مانگەش دوای بڕیاری وەزارەتی دارایی عیراق دەستمان بەگفتوگۆ كرد لەگەل سەرۆك وەزیران چەندین پەیوەندیمان ئەنجامدا دواجار رۆژی یەك شەمە واتە پێش دوو رۆژ كۆبونەوەیەكمان ئەنجامدا زیاد لەدوو كاتژمیری خایاند سەرۆك وەزیران و كاك دكتۆر فواد و بەندەو كاك بەنگینیش ئامادە بو بۆ باس كردن لەتەواوی وەردەكارییەكان و گرفتی فەنی و دارایی و هۆكاری نەناردنی موچە ، كۆبونەوەیەكی شەفاف بو وەپەیامی سەرۆك بارزانیمان گەیاند كەناكرێت لەژێر هەرپاساوێك موچەی خەڵك ببڕدرێت و بەتایبەتی ئێمە لەبەردەم جەژنین ، تەنانەت من وتم خەڵك تاوانی ئەنجام داوە كەچی سەرۆك وڵاتان لەجەژندا لێبوردنی گشتی دەردەكەن كەچی وەزارەتی دارایی موچەی خەلكی كوردستانی بریوە ، وە ئەم بابەتە كاردانەوەی خراپی دەبیت لە كوردستان ، یەكێك لەبیانوەكان كەمبونەوەی داهاتی ناوخۆی بو ، وتم ئەویش هۆكارەكەی بەغدایە بە هۆی ئەو بازگەو سەرانە وەرگرتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدا دانراوە  بازرگانەكان كاڵاكانیان دەبەن لەدەروازەكانی ژێر دەسەلاتی حكومەتی  ئیتحادی داخلی ناوەڕاست و باشوری دەكەن و بەهۆیەوە داهاتی خاڵە سنورییەكان ١٠٠ میار دینار مانگانە كەمی كردوەو بەهۆی كەمی جوڵەی بازگارنیش زەریبەو رسوماتیش دابەزیوە ، لەمەلەفی نەوتیش وتم بەرێز سودانی بەربەستەكانی بەردەم هەناردەی نەوت هەڵگرن بادەست بەهەناردە بكرێتەوە ئەو كات ئەو مەلەفە دادەخریت و ئیتر لەلایەن حكومەتی ئیتحادی هەناردەدەكریت و ئیستهلاكی ناوخۆی هەریمیش دابین دەكریت و ئیستا لەقۆناغی كۆتایین ، دوای ئەم گفتوگۆیانە وتی باشە بادادگا بریارێك بدات ئەمریكی ولائی لەسەر سكالایەك دەربكات منیش موچە سەرف  دەكەم ، منیش تاكیدم كردەوە وتم هەرچیتان كردوە پێش جەژن موچە سەرف بكەن چونكە تاوانە خەڵك ئەم جەژنە موچە وەرنەگریت و پێداگیریمان لەسەر داوای سەرۆك بارزانی بۆ سەرف كردنی موچە پێش جەژن كردوە ، دوای كۆبونەوەكە راستەوخۆ سكاڵا تۆمار كراو كەوتینە بەردەم گرفتی تەواوكردنی نصابی دادگا ئیتحادی بۆ دانیشتن و دەركردنی ئەمرێكی ولائی بۆ سەرف كردنی موچە چونكە سەرۆك و ٤ دادوەری دادگای ئیتحادی لەسەفەری حەجن ئەوەی ماوەتەوە ٤ دادوەرو چواری یەدەگیش هەیە بەلام هێشتا ناتوانن دانیشتن ئەنجام بدەن ، داوامان كرد ئیفترازی بیت لەبەر جەژن و تا ئەمرۆش بەردەوام ئەو داوایەمان كردوە بەڵام رەزامەندی نەهاتوە، ئەوەش هۆكار بو كە وەزیرەكانی ئیمە بەشداری دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران نەكەن چونكە بڕینی موچە پێش جەژن ناحەقییەكی گەورەیە دەرهەق بەخەڵكی كوردستان دەكریت ، هەوڵەكانمان ئەم جارە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان بەئارستەی چارەسەری یەكجاری ئەم كێشەیە ئەگینا ئەنجامەكەی باش نابێت.

لەكۆتاییدا داوایەك لەفراكسێونی یەكگرتوو دەكەم لەروانگەی بەرپابونی عەدالەت لەم یەك دوو رۆژە دیدارێك لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی خۆیشمان بەرێز كاك مسرور بارزانی ئەنجام بدەن ، لەلایەك بۆ گواستنەوەی ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ هەرێم ولەلایەكی تریش گوێ لەوەڵامەكانی ئەوانیش بگرن و لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بەئەمانەتەوە چۆن هیچ خاڵێكی ئەولاتان بیرنەچو وەڵام و معانات و داتاكانی هەرێمیش بخەنەڕوو.