سالار مەحمود
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیرادەی گشتی گەلەكەمان لە باشووری كوردستان پشتیوانی دۆزی رەوای گەلی خۆمانە لە رۆژئاوای كوردستان.
ساڵانێكە خەڵكی كوردستان لە رۆژئاڤا بە بەرچاوی دونیاوە زنجیرەیەك لە مێژووی پڕ شانازی دەنووسنەوە، ئەم جارەش مێژوویەكی تر دەنووسنەوە.
مێژووی شانازیی بۆ ئازادیخوازان و، مێژووی شەرمئاوەر بۆ دوژمنانی دۆزی كورد و داعشییە نوێكان و پشتیوانەكانیان.
ئەوەی لە گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب روودەدات، نەك درێژكراوەی پەلامارەكانی كۆبانێ و عەفرینی ساڵانی رابردووەو، هەمان بیری توندڕەویی ئاڕاستەی دەكات، بەڵكو گرێدراوی دۆخی كوردە لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەرئەنجامەكانی ئەم شەڕە سەپێنراوە لێكەوتەی بۆ هەمووان دەبێت.
بەم پێودانگە نابێ هیچ لایەك بێلایەن بێت.
داعشییە نوێكان لە بەرگێكی تردا، نیازی كۆمەڵكوژیی كوردیان هەیە.
ئەم زەنگی مەترسی و ئاگاداركردنەوە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەوە.
گەلەكەمان وەك چیا لە شوێن و، لەسەر خاكی خۆی بەپێوەیە و، چارەنووسی گەلی كوردستان هەر سەركەوتنە.