بۆمبەکەی ترامپ!

بەهرۆز گەڵاڵی


13 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمەی ئەمجارە ئەمریکا بەرانبەر کوردوڕۆژئاوا ئەنجامیدا بۆمبەیەکی مەترسیدارو زیانبەخشە. مێژوو خۆی دوبارە کردەوە وسەرەتایەکە  بۆ کۆتایهێنان بە (قەسەدەو پەیەدەو یەپەژە) ، هەروەک پەلاماریشە بۆ سەر تەواوی کوردو فیدراڵیەکەی  هەرێمی کوردستان .

 ئەم بۆمبەی   ترامپ لە دژی رۆژئاوا ، لە ریکەوتننامەکەی  ٦ ئازاری ١٩٧٥ کە لە دژی شۆرشی ئەیلول  ئەنجاماندرا ،زۆر کاریگەرترو ترسناکترە. چونکە لە کاتو ساتێکی ترە،بەڵام بە جیاوازی ئەوەی ئەمجارەکورد بڕیاری بەرگریکردنی لە بونی خۆی و پاراستنی خاکی کوردستاندا.

لەکاتێکدا سەدساڵ تێپەربو بەسەر ئەوزوڵمەی لە (سایکسپیکۆ) لەکوردکراو میللەتەکەمان چاوەڕێ پاداشتی ئەوەی دەکرد لەبری ئەوسزایەی لەمێژوودا لێیانکرد ،هاوکاری بکرێ بۆ دروستکردنی کیانێكی سیاسی باشتر ، کەچی  ئەمجارە ترامپ هات بەجۆرێکی تر وەلە کاتێکی تر جارێکی تر ئازاری کوردی داوەو برینەکەی دوبارە کوڵاندینەوە.
شەری ئەمجارە تەنیا شەڕنیە لە بەرانبەر رۆژئاوا،بەڵکو لەقاڵبدانەوەو بچوککردنەوەی کوردو هەوڵی لە ناوبردنیەتی وئەمجارە هەر چوار پارچەکە موهەدەدەو لەژێر هەرەشەی دوژمنانی کوردو کوردستاندایە .

چی پێویستە ئێمەی کورد  بیکەین!

بەڕای بەندە لەسەر ئێمەی کورد پێویستە یەکگرتوبین .وەبەتایبەتیش لەباشور سیاسەتێکی کوردانەی یەکگرتومان هەبیت ،گەرتەماشا بکەین ئەمریکا لەپێناو بەرژەوەندی ئیسرائیل و بەرژەوەندی  خۆی ،تێرۆریستێکی وەک ئەحمەد جۆلانییان هێنا وکردیان بەسەرۆکی سوریا ،بۆچی ؟بۆ ئەوەی سوریایی پێدابەش بکەن و بەرژەوەندی ئیسرائیلی پێبپارێزن و ئەمنیەتەکەی پێدابین بکەن ،لەکاتێکدا هەر ئەمریکا خۆی (١٠ )دەملیۆن دۆلاری تەرخانکردبو ،بۆ هەرکەسیک کەبتوانێ زانیاری تەواویان لەسەر شوێن و جێگای جۆلانی پێبڵێ. ئەوە چیمان پێ دەڵێ ؟پێمان دەڵێ دونیا هەموی کەوتۆتە دوای بەرژەوەندی تایبەتی خۆیی ،مافی مرۆڤ و مافی گەلان ودۆستایەتی ،هەموی درۆیە،لێرەدا پێویستە پرسیارێک بکەین وپرسیارەکە ئەوە یە ،ئەی تۆ بڵێی جەنابی کاک مەسعود بارزانی و کاک بافل جەلال تالەبانی  ئەمە نەبینن ؟

تێناگەم ئێمە بۆ وا بێمنەتین  ،لە بەرانبەر ئەو هەموو تەحەدیاتەی روبەرومان بۆتەوە ؟ بۆ رێکناکەوین ؟ بۆ حکومەت و پەڕلەمان دروستناکەین ؟ بۆ عینادی لەگەل یەکتری دەکەین ؟چەند دڵخۆشین  کەدەبینین نەتەوەکەمان سنورەکانی نەهێشت و یەک گوتاری  سیاسی نیشانداولەبەرانبەر دۆست و دوژمن قسەی خۆی کرد ووتی : یەکە یەکە یەکە کورد یەکە .

بەداخەوە لەم کات و ساتەدا کورد بەگشتی وە بە تایبەتی بەڕێزکاک مەسعود بارزانی بێ سەرۆک (مام جەلال)ی زۆر پێوە دیارە . ئەو هەمو گورگەتێی بەربونە و پەلاماری کورد دەدەن.کاتی ئەوەیە هەمومان لاپەڕەیەکی  تازە هەڵدەینەوە وشتەباشەکانی ڕابردوسودیان لێوەرگرین ، شتەخراپەکانیش  بەنەفرەتکەین و لە بیرخۆمانی بەرینەوە،سیاسەتمەداری گەورە دەبێ ڕۆحی تەساموح و لێبوردەی تیادا زۆر بەهێز بێت ویەکگرین و ناکۆکیەکانمان وەلاوە بنێین و هەمومان ئەمڕۆ پێکەوە لە ناو یەکبەلەمداین . دوژمن دژی هەموانەو غەرق بێت ! هەموو کورد تیا دەچێ . کاتی ئەوەیە خەڵکی بەتەجروبەو خوێنەوار بێنینە پێشەوە
وکورد پێویستی زیاتر بە عەقلی ئارام وپیاوی جەسورو سیاسەتمەداری دوربین  هەیە،دوژمنانی کورد ئەحمەد جۆلانییان هێناوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی ئیسرائیل و ئەمریکا و خۆیان . لەگەڵ لێدانی قەسەد لەرۆژئاواو سڕینەوەیان لەسەر ساحەی سیاسی .ئەوگفتوگۆیانەی کەدەشکرین ،تەنیا کات بەسەربردنەو خۆیان بۆ شەڕئامادە دەکەن و  دەیانەوێ هێرش بکەنە  سەرکۆبانی و دوایش پەلاماری حەسەکە دەدەن ،بانگەوازی بەندە دیسان بۆ کاک مەسعود بارزانی یە ،دەڵێم هەقە جەنابتان ڕۆڵی  مامیش ببین و  دەست لەناودەستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتەواوی لایەنەکانی باشور بنێن ،ئەو پەرتەوازەییە کۆتایی پێبێنن وبەتایبەتی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە تەواوی ڕێکبکەون و با یەک ئیرادەی سیاسی یەکگرتوی کوردی و کوردستانی پێکبهێنین ونیشان جیهانی بدەین کە کورد یەکە .

نەتەوەی کورد ئیرادەی سیاسی و یەکگرتویی خۆی  بە هاتنە سەرجادەو خۆنیشاندانەکانی نیشانی ناوەوەو دەرەوەی دا.ئێستا نۆرەی سەرکردایەتی سیاسی کوردە ،کە یەکگرتویی سیاسی خۆی رابگەیەنێ وبوەستێتەوە بە ڕووی دوژمنان و نەیارەکانی .دڵنیام بە ئیرادەی هاوبە ش و یەکگرتوییمان موئامەرەی دوژمنانی تەقلیدی کوردوکوردستان لەگۆڕدەنێین . سەرکەوی خەباتی ڕەوای گەلەکەمان و شەرمەزاریش بۆ دوژمنەکانمان کە دەیانەوی کورد لەسەر نەخشە بسڕنەوە