هێرشەکانی سەر ئێران و چەند سەرنجێک

سەردار عەزیز


7 کاتژمێر پێش ئێستا

یەکەم، بە پێچەوانەی هێرشەکانی ڕابوردوو لە ڕۆژدا کرا. ئەمە گرنگە چونکە لە کاتێکدا ئاماژەیە بۆ نەمانی هێزی بەرگریی ئاسمانی ئێران، لە هەمانکاتدا پەیامە بۆ خەڵک، هەتا بیبینن و بجوڵێن.
دووەم، ئەمریکا بە هەموو شێوەیەک پلانەکانی لە هاوپەیمانە عەرەبەکان شاردەوە، هەتا ڕویدا. نیشانەی نەبونی بڕوا و جیاوازیی.
سێیەم، ترەمپ بەشداری ئەمریکای ڕاگەیاند بۆ گۆڕینی سەرکردەکانی ئێران، نەک ڕژێم. ئەمە وەرچەرخانێکی گەورەیە لە سیاسەتی ئەمریکادا. مەبەست لێی نەمانی ئەم سەرکردایەتیانە و هاتنی کەسانێکی تر سەر بە ئەمریکا. گرنگ نیە سیاسەتیان چۆنە، ئەمە بۆ خەڵک باش نیە.
چوارهەم، ترەمپ بە کڵاوە سپیەکەیەوە شەڕی ڕاگەیاند، لە کاتێکدا تەنها کۆنگریس مافی ڕاگەیاندنی شەڕی هەیە. دەستپێکردنی ئیسرائیل و پاشان بە دواداهاتنی ئەمریکا بەشێکە لەم حیلە شەرعییە.
پێنجەم، مایک تایسۆن قسەیەکی هەیە دەڵێت: لە یەکەم بۆکسدا کە لە ناودەمتی دەدەن هەموو پلانەکانی هەرەس دەهێنێت. ڕەنگە زۆر پلان دارێژڕابێت، بەڵام ئێمە دەچینە قۆناغێکی ترەوە.
بزانین چی ڕودەدات!؟