كاتێك ئه‌م كورته گوتاره ده‌نوسم دڵم پڕه و كڵوی گریان به‌ربینگی گرتووم، چونكه به به‌رچاومه‌وه كوردایه‌تی ئه‌تك ده‌كرێ و كه‌س نییه به‌رگری لێ بكا.
لای هه‌مووان ڕوونه به كاریگه‌ری شه‌پۆلی پۆپۆلیزم، هه‌ندێك خه‌ڵكی هه‌رچی و په‌رچی، ئه‌مڕۆ له پله و پایه‌یه‌كدان، ده‌نگیان دلێره و بۆچوونیان كاریگه‌ره. ئه‌وانه له نێو بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری نیشتمانی (كوردایه‌تی) كه به قسه‌ی ره‌حمه‌تی مام جه‌لالی مه‌زن: (جوڵانه‌وه‌یه‌كی مێژوو كرده)، نه‌به‌شیان هه‌بووه، نه خۆیان پێوه خه‌ریك كردووه، نه بۆ ئه‌وان بایه‌خی هه‌بووه و هه‌یه. ئێستا كه پۆپۆلیزم مخابن باڵی ڕه‌شی به سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا كێشاوه، ئه‌و هه‌رچی و په‌رچیانه‌ی لێكردونییه قاره‌مانی ڕزگاری و پاڵه‌وانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری و زوڵم و سته‌م. جا ئه‌وه‌ی قوڕه‌كه‌ی خه‌ستتر كردۆته‌وه ئه‌وه‌یه، ته‌كنه‌لۆجیای په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌رفه‌تێكی ئه‌وه‌نده له‌باری بۆ ئه‌وانه ڕه‌خساندووه، له ده‌قیقه‌دا نا بگره له چركه‌دا، ده‌نگ و ڕه‌نگیان به هه‌موو لایه‌ك ده‌گا. دوو كۆسه‌ی بێ موو دێن و له پشتی تریبۆن ده‌وه‌ستن، خۆیان له ئێمه‌ی ساده‌له‌وحی ماڵوێرانی بێ مووچه‌ی ده‌رده‌داری بێ ئیشوكاری كوشته‌ی ده‌ستی نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی ئه‌خلاقی، تۆقیو له به‌ڵای كۆرۆنا و ڕۆژڕه‌شی ته‌نگانه‌ی ئابووری و دارایی چاوه‌ڕێكراو، ده‌كه‌ن به قاره‌مانی ڕزگاری. جا بۆ هیچ نا، ته‌نیا بۆ دنه‌دانی هه‌ستی شپره‌زه‌بووی ئێمه مانان، ده‌كه‌ونه وێزه‌ی نیشتیمانمان، سه‌روه‌ریمان، ڕابردوومان، ئێستا و ئاینده‌مان، فشه به خۆمان و به ئاوات و خه‌ونه‌كانمان ده‌كه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی ئه‌زمونه‌كه‌مان لێده‌كه‌ن، پڕۆژه‌ی له‌توپاره‌كردنی نیشتیمانه بێكه‌سه‌كه‌مان ئاماده ده‌كه‌ن، خه‌باتی نه‌پساوه و تێكۆشانی بێ ووچانیان له پێناوی بڕینی ئه‌و تیكه نانه‌یه كه به هه‌زار منه‌ت پێمان ده‌درێ، له گۆڕنانی ئه‌و نیوه‌خه‌ونه هه‌ڵبزڕكاو ناچڵه‌یه دوای ده‌یان ساڵ قوربانیدان، سه‌ره‌تاتكه‌ی لێكردین.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌رچی په‌رچیانه‌دا داخی گرانم هه‌موومان بێده‌نگین، چ ئه‌وانه‌ی وه‌كو من كه كه‌س گوێیان لێ ناگرێ، چ ئه‌وانه‌ی كه هه‌موو ئیمكاناتی گوتار دان و سازدان و جۆشدانیان له‌به‌رده‌سته و هیچ نه‌بێ كه‌رتێكی به‌رفراوانی لایه‌نگری حزبی و جه‌ماوه‌ری به گوێیان ده‌كا.
به داخه‌وه‌م قاره‌مانه‌كانی دوێنێی كوردایه‌تی، له ئاستی مشتێك گه‌جه‌ر و گوجه‌ری بێ ڕابردوو، بێ ئاسۆ، بێ فكر، بێ خه‌ون و بێ ئامانج، خۆیان كه‌ڕوكوند كردووه.
ئازیزان گوتاری ئه‌و ناكه‌س به‌چانه، هه‌وه‌نته نییه، كاریگه‌ری یه‌كجار گه‌وره‌ی به‌سه‌ر مێشك و ده‌روونی وه‌رگره‌وه هه‌یه. مه‌به‌ست و مه‌رامیشیان، به‌ریئانه نییه، پێیان بكرێ نه‌ك هه‌ر مووچه و قوتمان ده‌بڕن، نه‌ك هه‌ر ئه‌زمونی دیمۆكراسی و خه‌ونی نیشتیمانیمان له‌ناو ده‌به‌ن، به‌ڵكو یه‌ك یه‌كی ئه‌وانه‌ی له ڕۆژێكه‌وه تا ده‌یان ساڵ خۆیان به كوردایه‌تییه‌وه خه‌ریك كردووه، گۆشاوگۆش سه‌رده‌بڕن.
كه ده‌گه‌مه ئێره ده‌بینم هه‌موو بێده‌نگن به تایبه‌تی ڕێبه‌ر و سه‌رۆك و سه‌ركرده و كادیرانی هه‌ردوو حزبه به‌رپرسیاره‌كه‌ی كوردستان، ته‌واو بێهیوا ده‌بم. بێهیوا ده‌بم و خانه گومانم له‌وه‌ی كوردایه‌تی، كه میراتی قوربانی و خوێن و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌له‌كه‌مه، بۆ كه‌سانێك جێ مابێ شایسته‌یی پاراستن و په‌ره‌پێدانی بزووتنه‌وه‌كه‌یان تێدابێ. جا سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌رچی دێ و قسه ده‌كا خۆی به قوتابی دڵسۆزی مام جه‌لال و بارزانی ده‌زانێ، كه‌چی له حاند ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تییه‌ی به مێژوو ئێستای ئه‌و دو حزبه ده‌كرێ، موویان لێ نابزوێ. له ئاست ئه‌و پیلانگێڕییه ڕوونه‌ی له ژێر دروشمی به‌ربه‌ره‌كانه‌ی گه‌نده‌ڵی و دزی و حاشا خۆری، به‌ڕێوه ده‌چێ، مته‌قیان لێوه نایه.
ئه‌م خه‌مساردی و خۆنه‌بانكردنه به لای منه‌وه له دووته‌فسیر زیاتر هه‌ڵناگرێ، یان ئه‌وه‌تا تێكڕای شوڕشگێڕانی ڕێبازی كوردایه‌تی په‌شیمانن له‌وه‌ی كردوویانه و یه‌ك یه‌ك و دوو ده‌چنه سه‌ر دینی ناكه‌س به‌چه پۆپۆلیسته‌كان و پاكانه‌یان بۆ پڕ ده‌كه‌نه‌وه، یان له ترسی دزی و فزی و ده‌ست پیسیان نا‌وێرن به‌ره‌نگاری ئه‌و ته‌وژمه نه‌گریسه ببنه‌وه.
به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌رپرسیارێتی به‌رگری كردن له كوردایه‌تی، له ئه‌ستۆی ئه‌و بزاوت وحزبه سیاسیانه‌یه، كه میراتگری كوردایه‌تین هه‌ر له شێخی نه‌هرییه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ده‌گا. هه‌ر خۆدزینه‌وه‌یه‌ك له‌و به‌رپرسیارێتییه، به‌هه‌ر بڕوبیانگه‌یه‌ك، پرسیار ده‌خاته سه‌ر ئێستای ئه‌و میراتگرانه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بڕیاربه‌ده‌ست و قسه ڕۆیشتوون.
با به‌بیرتان بێنمه‌وه داینه‌مۆی هه‌موو جوڵه‌یه‌كی سیاسی ململانه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌سته‌به‌رداری ململانه ده‌بن له ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه ده‌مرن. هیچ نا هه‌ر له به‌رمانه‌وه‌تان، ئه‌مان گۆڕه‌پانه‌كه بۆ ناحه‌ز و نه‌یار چۆل مه‌كه‌ن.
ئازیزان قه‌یرانی قووڵی سیاسی ئابووری، گه‌نده‌ڵی، نادادپه‌روه‌ری، مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت، ئه‌و زه‌لكاوه‌یه، پۆپۆلیزمی كوردی گه‌رای تێدا داناوه، وه هه‌ر له‌وێشه‌وه به ته‌مایه دوا تیری خۆی له جه‌سته‌ی بریندار و شه‌كه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌مان و پاشان نیشتمان و گه‌له‌كه‌مان بدا.
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌قه، پیاوه‌تییه و مه‌ردایه‌تییه، به هه‌مان ئاست و هه‌ر به‌و پێودانگه به‌رگری له نیشتمان، له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری و دیمۆكراسی، له ئه‌زمونی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان، له شیمه‌ت و ئاكاری شۆڕشگێڕانه.