دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌ی رابردوو، سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، بارودۆخی دارایی حكومه‌تیان بۆ وه‌زیره‌كان روونكرده‌وه، به‌ڵام زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كان له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه نه‌بوون، بۆیه له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردوو، وه‌زیره‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی، هه‌ریه‌كه و به‌پێی ئه‌و لیست و راپۆرته‌ی ئاماده‌ی كردبوو، دوانزده كاتژمێر گفتووگۆیان كرد، كه چۆن پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به بڕی (300) ملیار دینار كه‌مبكه‌نه‌وه (سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی داوه‌ته وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ده‌ستكاریكردنی موچه).
دوای خسته‌ڕووی چه‌ندین بژارده و ئۆپشنی نوێ له لایه‌ن وه‌زیره‌كان له‌باره‌ی گۆڕنكاری له‌سیسته‌می موچه، نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن، به‌ڵام باوه‌ڕیان بۆ دروستبووه، كه له ئێستادا هیچ چاره‌كیان نییه جگه له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شێك له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی له كوبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ شه‌ممه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو، حكومه‌ت هه‌رێم ئه‌گه‌ر موچه‌ی به ته‌واوی بدات پاره‌ی ته‌نها ( 6 ) وه‌زاره‌تی هه‌یه، بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش پێویسته به مانگێكی دیكه تا پاره‌ی ده‌ستكه‌وێت، به‌مه‌ش دابه‌شكردنی موچه (90) ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌سته و ئه‌و گفتووگۆیانه‌ی دوێنێ كراوه، حكومه‌ت هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نییه، جگه له كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له ئێستاشدا وه‌زیره‌كان نزیكن له‌سه‌ر رێككه‌وتن، بۆئه‌وه‌ی لیستێك ئاماده‌بكه‌ن، كه (300) ملیار دینار له كورتهێنانه‌كه‌ی حكومه‌ت پڕبكاته‌وه.
تیمی حكومه‌ت هاتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، كه پێدانی موچه‌ی كه‌متر له كاتی خۆیدا، زۆر باشتره له‌وه‌ی كه فه‌رمانبه‌ر نه‌زانێت كه‌ی موچه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت؟ بۆیه بڕیاره قوڕسه‌كه‌ی حكومه‌ت له چه‌ند كاتژمێر و رۆژی داهاتوو ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن و و گه‌نجینه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی‌ش داوای لیستی نوێی موچه ده‌كه‌ن به‌پێی سیسته‌می نوێ.
پێشنیازی زۆر خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر وه‌زاره‌تێك ده‌یه‌وێ فه‌رمانبه‌ره‌كانی كه‌مترین زه‌ره‌رمه‌ندبن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا هه‌موویان له‌سه‌ر كۆكن ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی موچه‌كه‌یان له (400) هه‌زار كه‌متره، ده‌ستكاری موچه‌كه‌یان ناكرێت، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ر تا پله‌كه‌ی به‌رزتر بێت موچه‌كه‌ی زیاتر ده‌بڕدرێت. ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌شی ده‌رماڵه‌یان هه‌یه زۆرترین موچه‌یان ده‌بڕدرێت.