پشتیوان زاهیر
ئه‌وه‌ی ئێستا به خۆڕایی ده‌ست سلێمانی كه‌وتووه، رەنگە وڵاتانی تر به‌پاره بیكڕن، ناشتنی ته‌رمی كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك شێخ محه‌مه‌دی كه‌سنه‌زانی له سلێمانی كه تەریقەتەکەی خاوه‌نی هه‌زاران شوێن كه‌وته‌یه له جیهاندا گرنگترین ده‌ستكه‌وته بۆ كه‌رتی كه‌شتوگوزاری شاره‌كه.
ساڵانه عیراق داهاتی زۆری ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌هۆی زیاره‌تكارانی ئێرانی و وڵاتانی تر بۆسه‌ر مه‌زاری حه‌سه‌ن و حسێن له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا، هەروەها ئیمامەکانی سامەڕا، ئه‌وه وڵاتانی تری وەک سعودیە و قودس و ڤاتیکان و هندستان هه‌رباس مه‌كه له‌و رووه‌وه چ داهاتێك كۆده‌كه‌نه‌وه.
نابێت ده‌مارگیری دینی و دژه دینی وا بکات بكه‌وینە قسه وتن به شوێنكه‌وتوانی شێخ، چونكه ئه‌سته‌مه بڕوا هێنان به كه‌سێك كه گه‌یشتبێته ئه‌و ئاستەی بتوانێت شیر‌و چه‌قۆ له هه‌ستیارترین شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی خۆی بدات.
ناشبێت پێمانوابێت مۆركی شار به‌مجۆره مه‌زارانه تێك ده‌چێت، به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی شار له هه‌موو دونیادا بوونی كه‌رتی جۆراو جۆری گه‌شت و گوزاره، له مه‌زاره‌وه تا مۆزه خانه‌و نادی و پەیکەر سازی و باڕو دیسكۆش.
سلێمانی پایته‌ختی میری بابان و شێخ مارفی نۆدێ، ئینجا سێکوچکەی نالی و سالم و كوردییه، كه ئه‌مانه له حوجره‌كان خوێندوویانه‌و فه‌قێ و عارف و مورید بوون، بۆ پایته‌ختی ده‌روێشانیش نه‌بێت؟ بۆ پێمان ناخۆشبێت هاوڵاتیه‌كی هیندی و پاكستانی و شوێنكه‌وتانی شێخی كه‌سنه‌زانی له هه‌موو دونیادا ئیتر سلێمانی بناسن و بێن سه‌ردانیشی بكه‌ن؟
راسته هاتنی یٔه‌م لێشاوه‌ی ده‌روێش و شوێنكه‌وتانی شێخی كه‌سنه‌زانی له مه‌رزه‌كانه‌وه ره‌نگه بۆ ئه‌م كاتی په‌تای كۆرۆنایه كاریگه‌ری خراپی هه‌بێت، به‌ڵام بۆ ئاینده‌ی دوای كۆرۆنا، ده‌بینین ئه‌مجۆره هاتنه به لێشاوه بۆ شارێكی وه‌ك سلێمانی ساڵانه به‌رده‌وام ده‌بێت و سوودی ئابووری و کەلتوری ده‌بێت، بەشێک دەبێت لەگەشەپێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزارو كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر بازار ده‌بێت.
لە روانگەی ترەوە بۆ گلەیی له ده‌روێشان بکرێت؟ کە بۆ شێخەکانیان حاڵیان لێ هاتوەو ستایشیان سنور دەبەزێنێ. ئەی بۆ ناپرسن ئۆرگانە مۆدێرنەکان! کە خۆی لەحزبی سیاسی و ئۆرگانی کۆمەڵی مەدەنی دەبینێتەوە له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه حزبه كوردییه‌كان فرسەخ فرسەخ بەرگی فکری و رەخنەو هێزی بیر‌و باوەڕیان فڕێداو به‌ته‌واوی كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه لایه‌نگرانیان ده‌روێشانه كار بۆ شەخس و گروپ بكه‌ن و وەلائیان بۆ ئەم کەس و ئەو کەس و تاک و گروپ هەبێ. ده‌روێش به فۆرمه ئاینیه‌كه‌ی نا، بەمانا بەرژەوەندی ویست و خۆپەرستیه‌كه‌ی له حزبه‌كاندا هه‌یه. نمونەی بەرجەستەش خۆ هه‌موومان له‌كاتی مردنی سه‌رۆكاكاندا تا ئاستی قوڕپێوانمان بینی.
لێره‌وه پەیامم بۆ حكومه‌تی کوردستان ئەوەیە، گرنگی به كه‌رتی مه‌زاره‌كان بدات نه‌ك هه‌ر بۆ شێخ و پیاوانی یٔاینی، به‌ڵكو مه‌زاری سیاسی و شاعیر‌و كه‌سایه‌تییه دیار‌و به‌ناوبانگه‌كانیش بكات به نیشتمانی، بۆیٔه‌وه‌ی چاوی گه‌شتیار زیاتر به‌لای خۆماندا رابكێشین.
سلێمانی ئەو کاتە شارە کە هەموو فۆرمەکانی کۆمەڵ تێیدا خۆیان ببیننەوە. سلێمانی وەک نیشتمانی فرە رەنگی سیاسی و کەلتوری با فرە رەنگی ئاینی و تەریقەتی و بیر‌و باوەڕیش بێت.
لە چوارچێوەی یاسا‌و پارستنی ئازادیە کەسی و گشتیەکان. لەم روانگەوە بۆ هەر رووداوێک توێژینەوە پێویستە مردنی کەسایەتی باڵای تەریقەتی قادری و لێکەوتەکانی هەڵگری زیاتر لە خوێندنەوەیەکن، منی نوسەریش لەم گۆشە نیگایەوە بۆ سلێمانی و کوردستان ئەم بیر‌و رایەم بەگرنگ زانی.