ئەمریکا لە بەرامبەر هێرشەکەی هەولێر لە سوریا هێرشێکی ئەنجامدا

جیهان

26/02/2021     ژمارەی بینراو 229

راچڵەکین-

بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا فرۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە بۆردومانی گروپێکی چەکداری نزیك لە ئێرانیان کرد لە سنوری سوریا- عێراق و لە ئەنجامدا ١٧ چەکدار کوژراون.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە سنوری سوریا- عێراق بۆردومانی  گروپێکی چەکداری نزیك لە ئێرانیان کردووە و لە ئەنجامدا ١٧ چەکدار کوژران و سێ بارهەڵگری چەک کە لە عێراقەوە رۆیشتبوونە سوریا سوتێنراون.

هەروەها، جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ئەو بۆردومانە ئەنجامدراوە.

وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا راگەیەندراوێکى لەبارەى ئەو هێرشەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"هێرشە ئاسمانییەکە وەڵامدانەوەیەکە بۆ ئەو هێرشە موشەکییەى کە کرایە سەر بنکەى هاوپەیمانان لە شارى هەولێر".  
 
شەوى ١٥-٢-٢٠٢١، چەند موشەکێک ئاڕاستەى هەولێر کران و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.

  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن