راچڵەکین-
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی پارێزگاكه‌ی گرتوه‌ته‌وه، سبەینێ سێشەممەی کردە پشووی فەرمی.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردووەتەوە، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌گشتی و پارێزگایی هه‌ڵه‌بجه‌ی گرتووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ڕه‌وشی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی و بۆ پاراستنی گیانی فه‌رمانبه‌ران، له‌ژێر ڕۆشنایی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و ناوه‌ند و زانیارییه كه‌شناسییه‌كان كه سبه‌ینێش خۆڵبارین به‌رده‌وامه، به بڕیاری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه سبه‌ینێ سێشه‌ممه له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پشووی فه‌رمییه".
راگەیاندنی پشوو لە پارێزگای هەڵەبجە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، هه‌ركاتێك ئاستی خۆڵبارین بگاته راده‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، بێ دو دڵی راسپارده‌ی پشوی شوێنه فه‌رمیه‌كان و گشتیه‌كان ده‌كه‌ین".