ڕۆژی سوپای عێراق و دوو قسە

ئومێد خۆشناو


05/01/2021

ئاخر بۆ منێكی قوربانی دەستی ئەو سوپا دڕندەو مرۆڤ كوژەی زەمەن، ڕۆژی سوپا چ قیمەتی هەیە.

سوپایەك لە ژێر ڕەحمی ئەو، ئەنفال گۆڕی بەكۆمەڵ كیمیاباران و گوند خاپووركردن و جینۆساید و قڕگەل هاتە بەرهەم، بۆ دەبێ بەڕۆژی خۆشی بزانم؟
خۆشبەختانە وەك سونەتێكی لێهاتووە چەند ساڵ جارێك ئەو سوپا شوومە و مرۆڤ كوژە هەڵدەوەشێتەوە.

لەتەمەنی خۆیدا ئەو سوپایە شەش جار زێتر هەڵوەشاوەتەوە، خودا بیكردبا هەر بەیەكجاری هەڵبوەشابایەوە، ئەوجا قیمەتی مرۆڤ و مرۆڤ بوون دەزانرا.

ئافەریم حكومەتی كوردستان، ئەمساڵت نەكرد بە پشوو.

هەر ساڵێك دەكرا بە پشوو، فرمێسك و ئاهو ناڵەی هەموو ئەو منداڵەنەم بیر دەهاتەوە كە لە سایەی ئەو سوپا كورد كوژە لەنازی باوك بێبەش بوون.

بۆ منێك كە لەسایەی ئەو سوپا زاڵمە لە ژیان بەكەسم نەگۆتیە بابە، ئەو ڕۆژە جەژنی منە كە ناوو نازناوی ئەو سوپایە نەمینێت.

بۆیە ئێستا هەست بە سوكنای دەكەم كە سبەی ڕۆژی سوپا ناكرێتەوەو لە ڕۆژی سوپا دژی سوپای داگیركار دەوەستینەوە، هەربژی حكومەتی كوردستان.