تەنیا هەڵبژاردن بژاردەی گۆڕانكارییە

سالار مەحمود


07/10/2021

هەمووان لەچاوەڕوانی هەڵبژاردنێكی پاكین، دواین ساتەكانی بانگەشەیەكی سەقامگیرو تا ڕادەیەك مەدەنی بەڕێ دەكەین.

بەبەراورد بە هەڵبژاردنەكانی پێشوو كەمترین زمانی زبرو، ناوزڕاندن لە بانگەشەی هەڵبژاردن روویدا، كاندیدەكان رووبەڕووی تەشهیرو بەریەككەوتنی ئابڕووبەرانە نەبوونەوە.

گوتارەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن نەرم بوو. هاوڵاتیان  ناڕەحەت نەكران بە هۆڕن لێدان و تەقەكردن و شەڕە پەڕۆ.

هەموو لایەنەكان و كاندیدەكان دەرفەتی بانگەشەیان هەبوو.

بەهیوای سەركەوتنی پرۆسەكە بەبەشداریكردنێكی كاریگەری هاوڵاتیان. گۆڕانكاری لە رێگەی هەڵبژاردنەوە خاوو كەم دیارو دور مەودایە، بەڵام ئەم قۆناغەش هەر هەڵبژاردن بژاردەیە.

داواكارم لەكاتی ئەنجامی پرۆسەكە تەقە نەكرێ و هەوادارانی لایەنەكان بە ناشارستانی گوزارشت لە هەستیان نەكەن.